بەمەبەستی دژی بەزۆرناردنەوەی پەنابەران سەردانی پەڕلەمان کرا

Home / هەواڵ / بەمەبەستی دژی بەزۆرناردنەوەی پەنابەران سەردانی پەڕلەمان کرا

لەدرێژی هەوڵەکانی فیدراسیۆنی پەنابەران لەناوخۆی عێراق یاداشتێکی ئاراستەی پەڕلەمانی عێراق کرا.

واژوی ۱۰٤ پەڕلەمانتاری عێراقی دژی بەزۆرناردنەوەی پەنابەران.
پەڕلەمانتار بەڕێز دکتۆر ئەمین پێویستە حکومەتی عێراق ڕێگری بکات لەبەزۆر ناردنەوەی پەنابەرانی عێراقی
ئێستا وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەیانەوێت بەزۆر پەنابەرانی عێراق بنێرنەوە بۆعێراق، وداوادەکەن عێراق ڕازی بێت بەوەرگرتنەوەیان.
ئێمە 104 واژومان کۆکردۆتەوە بۆ دەرکردنی بڕیارێک کە ڕێگە بگرێت لەحکومەت دانوستان کردن دەربارەی ناردنەوەی پەنابەران لەگەڵ هیچ وڵاتێک بکات.
پێویستە حکومەت پابەندی ئەو بڕیارەی پەرلەمان بێت کەدەڵێت نابێت حکومەت کارئاسانی بکات بۆ بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران وئەو کۆمپانیانەی هێڵە ئاسمانیانەش سزابدات کەپەنابەری بەزۆر نێردراوە دەهێننەوە بۆ عێراق.

کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسی ۱۷ۺوبات دەربارەی پرسی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەرانی عێراقی. و وردەکاری زیاتر.