‘یەختێک بە ٢١ سەرنشێنەوە غەرق دەبێت’

Home / هەواڵ / ‘یەختێک بە ٢١ سەرنشێنەوە غەرق دەبێت’

بەرەبەیانی ڕۆژی شەمە ١٧ئازار لەنزیک کەناراوەکانی یۆنان دوورگەی سامۆسی یۆنانی یەختێک غەرقی دەریای ئیجە دەبیت.

شێخ حسێن حمەساڵح نوێنەرایەتی یۆنانی فیدراسیۆنی پەنابەران ڕایگەیان بەداخەوە بە هۆی تێک شکانی یەختیکی تەختە کە ٢١ پەنابەری تێدابووە لە تورکیاوە بەدەریی ئیجەدا هاتووە بەمەبەستی گەیشتن بە کەناراوەکانی یۆنان لەنزیک دوورگەی ساموسی یۆنانی تیک دەشکێت لەئاکامدا لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی یۆنانی تەرمی چوار منداڵ و یەک ئافرەت و یەک پیاو دەدۆزرێنەوە.

هەروەها دوو ژن یەک پیاو ڕزگاریان دەبیت و دەگوازرینەوە نەخۆشخانە.

پاش چەند کاتـژمێرێک لەو ڕووداوە تەرمی دە پەنابەری دیکە بە خنکاوی سەرئاو دەکەون تەرمەکانیان دەگوازرێنەوە پزیشکی داد.
نوێنەرایەتی فیدراسیۆن ڕایگەیان بەردەوام لە پەیوەندیداین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ دیاریکردنی ناسنامەی ئەو پەنابەرانەی گیانیان لەدەستداوە.

لەزانیاری زیاتر لەوبارەیەوە ئاگادارتان دەکەینەوە..