پۆلیس سکاڵا لەسەر بانگدانی بێ مۆڵەت تۆمار دەکات

Home / هەواڵ / پۆلیس سکاڵا لەسەر بانگدانی بێ مۆڵەت تۆمار دەکات

پۆلیس لە شاری ڤێکشوێ سکاڵای لەسەر کۆمەڵەی ئیسلامی لە ڤێکشوێ (Växjö Islamiska förening) تۆمار دەکات.
پۆلیس ڕایگەیاندووە کە لەم دوو ساڵەی دواییدا کۆمەڵەکە لە ڕێگەی بڵندگۆوە بەبێ مۆڵەت چەند جارێک بانگیانداوە.

سکاڵاکەش لەسەر پێشێلکردنی یاساکانی ڕێکوپێکییە کە بە سویدیی بە (ordningslagen) ناسراوە. جێی باسە ساڵی ٢٠١٤ کۆمەڵە ئیسلامییەکەی ئەو شارە تەنها بۆ یەکجار مۆڵەتیان وەرگرتووە کە لە ڕێگەی بڵندگۆوە بانگبدەن، بەڵام ئەوە تەنها جارە بووە کە کۆمەڵەی ئیسلامی لە ڤێکشوێ مافی بانگدانیان بە بڵنگۆ پپێدراوە. بە وتەی پۆلیس کۆمەڵەکە ساڵی ٢٠١٦ و ٢٠١٧ هیچ مۆلەتێکیان بۆ بانگدان وەرنەگرتووە و کەچی لە ڕێگەی بڵندگۆوە بانگیانداوە.

ئوولا سەڤێرینسۆن بەرپرسی مامەڵکردنە لەگەڵ ئەو سكاڵایەو و جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە یاساو ڕێسا بۆ هەموو تاکێکی کۆمەڵگەیەو ئەو کەس و لایەنانەش ڕەچاوی ناکەن ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبن و دەڵێت.

ئەوان لە شارەوانی ڤێکشوێدا هیچ داوای مۆڵەتیان نەکردووە و بانگیانداوە بەبێ ئەوەی مۆڵەتیان هەبێت. یاساش زۆر ڕوونە کە دەبێت لەم حاڵەتانەدا مۆڵەتت هەبێت، ئیدی تۆ پرووپاگەندە، مووسیک، زانیاری یان هەرشتێکی دیکە لەدەرەی خانووەکەت بڵاو یان پەخش دەکەیت. بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت داخوازینامەت ناربێت و پەسەندکرابێت و ئەگەر نا دەبێت داوای مۆڵەتی پێشووەخت لە پۆلیس بکەیت.

هەروەها ئوولا سەڤێرینسۆن لە پۆلیسی شاری ڤێکشوێ بە کەناڵی (P4 Kronoberg) ـی ڕادیۆی سویدیی وتووە کە ئەوان کاتێک ڕێکخراوێک تاوان ئەنجام بدات ئەوا بەجددی بەدواداچوونی بۆ دەکەن و لەم حاڵەتەدا پێ دەچێت کە کۆمەڵەی ئیسلامی لە ڤێکشوێ غەرامە بکرێت.

جێی باسە کە ئەو چەندجارەش کە لە مزگەوتەوە کۆمەڵەی ئیسلامی لە ڤێکشوێ (Växjö Islamiska förening ) بانگیانداوە جەژن بووە. ئەو سکاڵایەش کە پۆلیس تۆماری دەکات لەلایەن داواکاری گشتییەوە پاشان بڕیاری لەسەر دەدرێت کە ئایا تاوانی دژی یاساکانی ڕێکوپێکی ئەنجامدراوە یان نا.

لە هەمان کاتدا مووسڵمانانی ئەو شارە داخوازینامەیەکیان ڕادەستی پۆلیس کردووە بۆ ئەوەی بتوانن هەموو ڕۆژانێکی هەینی بۆ ماوەی ٣ خوولەک لە ڕێگەی بڵندگۆوە بانگ بدەن. ئەو داخوازی نامەیەش لەلایەن لیژنەی ژینگە- پاراستنی تەندرووستی لە شارەوانییەکەدا هەڵسەنکاندی لەسەر دەکرێت و پۆلیس بڕیاری لەسەر دەدات. بەڵام هەتاوەکو ئێستا پێداچوونەوەی لەسەر بەردەوامە.

فیدراسیۆنی پەنابەران
ڕادیۆی سڤینسکا