نوێنەرایەتی فیدراسیۆنی پەنابەران و سەفارەتی عێراق کۆبوونەوە.

 نوێنەرایەتی فیدراسیۆنی پەنابەران و سەفارەتی عێراق کۆبوونەوە.

سەبارەت بە رووداوی ١٧ئازار دوورگەی سامۆسی یۆنانی هەریەک لە (شێخ حسێن حمەساڵح) نوێنەرایەتی یۆنانی فیدراسیۆنی پەنابەران لەگەڵ بەڕێز (هەندرێن علی ) ڕێکخەری کاروبارەکان( قائدل عمال)ی سفارەتی عێراق لەیۆنان کۆبوونەوە دەربارەی بەدواداچوون لەسەر گەرانەوەی تەرمی قوربانیەکانی ئەو ڕووداوە بەدواداچوون لەسەر بیسەرشوین بووەکان.
دەرئەنجام بڕیاردرا تەرمی ٦ پەنابەری عیراقی کەناسراونەتەوە لەنەتەوەی عەرەبن ڕەوانەی پاریزگای نەجەف بکریت.
هەروەها ئەو پەنابەرە کوردانەی لەو ڕووداوەدا بوون کە ژمارەیان چوار پەنابەربوون بە دواداچوونەکانمان بەرداوامی دەبیت.
ناوی بی سەروسوین بووەکان
احمد امیر تاهر
هۆزان فاخر ڕەشید
ڤینۆس فاخر ڕەشید
ئەلین نهاد بایز

جێگای ئاماژەیە لەدەرئەنجامی تێک شکانی یەختیکی تەختە کە ٢١ پەنابەری تێدابووە لە دیدەمی تورکیاوە بەدەریی ئیجەدا ڕوێشتوون بەمەبەستی گەیشتن بە کەناراوەکانی یۆنان لەنزیک دوورگەی ساموسی یۆنانی یەختەکەیان تیک دەشکێت لەئاکامدا تەرمی ١٦ پەنابەر دەدۆزرینەوە کە شەش کەسیان پەنابەری عێراقی بوون. دوو پەنابەری عیراقیش بە زیندووی رزگار دەکرێن.
١٣ئازاری٢٠١٨
لەزانیاری زیاتر لەوبارەیەوە ئاگادارتان دەکەینەوە…

lutka

Leave a Reply

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *