مۆڵەتی ڕێگەپێدانی کار بەخشرایە دەزگای لوتکە

 مۆڵەتی ڕێگەپێدانی کار بەخشرایە دەزگای لوتکە

پێشنیوەڕۆی ڕۆژی ٨ـی ١ـی ٢٠١٩، لەلایەن سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومەیەکانی عێراق لە بەغداد  بەڕێز (محمد تەمیمی) مۆڵەتی دەستبەکاربوون درایە سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران.

دەزگای لوتکە رێكخراوێكی ناحكومی مرۆییەو پێشتر لەژێر ناوی (فیدراسیۆنی پەنابەرن) کاری کردووە وە لەئیستادا لەبەر ڕۆشنایی و پابەندبونمان بە یاساو ڕێنماییەکانی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکانی عێراق ناچار بووین بە دامەزراندنی دامەزراوەیەکی نوێ بەناوی (دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران) لەچوارچێوەی ئەم دامەزراوە نوێیەدا بەردەوام دەبێت و درێژە بەکاروچالاکیەکانی ئەدات لەپێشكەشكردنی خزمەتگوزاری خۆبەخشانە بە ئاوارە و پەنابەران لە ناخۆ و دەرەوەی عێراق.

Leave a Reply

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *