ئەڵمانیا مافی پەنابەرێتیی ڕادەگرێت

Home / هەواڵ / ئەڵمانیا مافی پەنابەرێتیی ڕادەگرێت

ئەڵمانیا، مافی پەنابەرێتیی بۆ هاوڵاتییانی سوریا، ڕادەگرێت، ڕێكخراوەكانی مافی پەنابەرانیش، مەترسیی خۆیان لە بڕیارەكەی ئەڵمانیا، ئاشكرا دەكەن.

ڕۆژنامەی فۆنكی كە ڕۆژنامەیەكی ناوخۆی ئەڵمانیایە، بڵاوی كردوتەوە: حكومەتی ئەڵمانیا، مافی پەنابەرێتیی بۆ ئەو هاوڵاتییە سورییانە ڕاگرتوە كە داوای پەنابەرێتییان لەو وڵاتە كردوە، ڕۆژنامەكە لەسەر زاری بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆ بڵاوی كردوەتەوە: بڕیاری ڕاگرتنی پێدانی پەنابەرێتی بۆئەوەیە، هەندێك چاكسازی لە یاسای پەنابەرێتیدا دەكرێت‌.

دەشلێت: ئەوانەی داوای وەرگرتنی مافی پەنابەرێتییان كردوە بە بیانووی ئەوەی، شەڕ و جەنگ لەوڵاتەكەیاندا هەیە و یاخود ڕوبەڕوی سزای لەسێدارەدان و سزادان بونەتەوە، بەپێی یاسا مافی پارێزگاری لێكردنیان پێدراوە و تەنیا لە ساڵی ڕابردوشدا، 17 هەزار و چوار سەد هاوڵاتی ئەو مافەیان پێدراوە.

لای خۆیانەوە، ژمارەیەك لە ڕێكخراوەكانی كۆچبەران، مەترسیی خۆیان لە بڕیارەكەی ئەڵمانیا نیشانداو ڕایانگەیاند: ئەوانەی داوای مافی پەنابەرێتییان كردوە، هێشتا لەوڵاتەكەیاندا جەنگ و توندوتیژیی بەردەوامە.