ئوسترالیا …رێژەی خۆکوشتنی پەنابەران لە دورگەی مانوس روو لە هەڵکشانە

Home / هەواڵ / ئوسترالیا …رێژەی خۆکوشتنی پەنابەران لە دورگەی مانوس روو لە هەڵکشانە

سەرجەم ئەو پەنابەرانەی کە بە نایاسایی و بە بەلەم روو لە وڵاتی ئوسترالیا دەکەن، رەوانەی هەریەک لە دورگەکانی مانوس و ناورو دەکرێن و هەرگیز بۆیان نیە لە وڵاتی ئوسترالیا نیشتەجێبن. ئەمەش وایکردووە رێژەی خۆکوشتنی پەنابەران لەو دورگەیە بەردەوام روو لە هەڵکشان بکات.

دورگەی “مانوس” ئەو دورگە دیاریکراوەی، کە ئوسترالیا پەنابەرانی بۆ دەنێرێ سەر بە ویلایەتی(Papua new Guinea)PNGچی دەگوزەرێت؟”

رۆژنامەنووس بەهرۆز بۆکانی، کە کوردێکی رۆژهەڵاتی کوردستانە لە دورگەی مانوس دەڵێت” بارودۆخی مانوس بە تەواوی لە کۆنترۆڵ دەرچوە، هەر ئەمڕۆ زیاتر لە دوو هاوڵاتی هەوڵی خۆکوشتنیان داوەو ژمارەیەک لەو پەنابەرانەی داوانامەی مافی پەنابەریان پێشکەش کردوە دەنێردرێنە دەرەوەی ئوسترالیا”.

وتیشی” لەم ڕۆژانەی دوایدا لەگەڵ زۆربونی نا ئومێدی پەنابەراندا لە دوای دیاری کردنی نەتەوەکان چەند هەوڵێکی خۆکوژی دەبینین بە پشتیوانیکردنی دوو لایەنی سیاسی لە ساڵی 2013ەوە ئوسترالیا ئەو پەنابەرانە دەنێرێ بۆ هەردوو دورگەی (ناورو، مانوس)”.

ئەو رۆژنامەنووسە بە نیگەرانییەوە باس لە بێئومێدبوونی پەنابەرانی ئوستالیا و خراپی بارودۆخیان دەکات و ئاماژە بەوەدەکات” زۆر لە پەنابەران هیواخوازن کە گۆڕانکارییەکانی کابینەی نوێی حکومەت چانسێكی باش و یارمەتیدەربێ بۆ ئەوان، بەڵام بە بۆچونی پەنابەران دوبارە هەڵبژاردنەوەی ئەم حکومەتە زیاتر نائومێدمان دەکات”.

عەبدول عەزیز ئادەم، پەنابەرێکی دیکەی ئوسترالیا نوسیویەتی “داواکارین حکومەت شتێک بۆ پەنابەران و ئەوانەی داوانامەی مافی پەنابەریان پێشکەش کردوە بکات”.

هەفتەی ڕابردو  پارتی لەیبۆر-ی ئۆپۆزسیۆن بەڵێنی دا ئەگەر حکومەت ببەنەوە ئەوا ئۆفەرەکەی نیوزلەندا قبوڵ دەکەن و 150 پەنابەر لەو دوو دورگەیە نیشتەجێ دەکەن.

ئێستا پەنابەران لە وڵاتی PNG دەتوانن بڕیاربدەن ئایا نیشتەجێ دەبن لەوێ یان هەندێ ناوچەی دیاریکراوی ئەمریکا هەڵدەبژێرن یان دەگەڕێنەوە بۆ نیشتیمانی خۆیان.

لە ساڵی 2019 چی ڕویدا لە بەرامبەر ئەو پەنابەرانەی داوانامەی مافی پەنابەریان پێشکەش کردوە؟

838 پەنابەر گەڕێنرایەوە بۆ زێدی خۆی

لە وڵاتی PNG دا547 پەنابەر هەیە کە 508 یان گەڕێنرانەوە بۆ ئەمریکا

لە دورگەی نارو 359 پەنابەر هەیە کە 7 یان دیپۆرتکرانەوە بۆ کەنەدا

دەربارەی هەوڵەکانی خۆکوشتن لە دورگەی مانوس:

دەیڤت یاپو، فەرماندەی پۆلیسی ئوسترالیا بە ئاژانسی هەواڵی AFP ی راگەیاند “هەر لەم هەفتەیەدا ئاگاداری 4 هەوڵی خۆکوژین لە دورگەی مانوس”.

هاوکات بەهرۆز بۆکانی بە BBCدەڵێت”  لە رۆژی شەممەی رابردوو  18ی ئایار تا رۆژی  پێنجشەممە 23ی ئایار، 12 پەنابەر هەوڵی خۆکوشتنیان داوە.

جێی ئاماژەیە ئەو كەسانەی دەبرێنە ناو دورگەکانی مانوس و ناورو بەهیچ شێوەیەك مافی ئەوەیان نابێت بچنە ناو وڵاتی ئوستورالیا و فیزایان پێ نادرێت، چونكە بە پەنابەری نایاسایی دادەنرێن، چارەنوسێكی ناڕوون چاوەڕێیان دەكات.