دوو كچى كورد بوون به‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانى ئه‌وروپا

Home / هەواڵ / دوو كچى كورد بوون به‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانى ئه‌وروپا

لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپادا كە لە 23 تا 26 ئەم مانگە لە 28 وڵاتی ئەوروپی بەڕێوەچوو  دوو کچی کورد سەرکەوتنیان بەدەستهێناو لەنێوان پێنج كاندیدی كوردی پارچەكانی كوردستان بوونە براوەی ناو لیستەكانیان بۆ پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا.

هەریەک لە “ئەڤین ئینجیر” لەسەر لیستی سۆسیال دیموكراتی سوید و “ئویزلەم ئالەڤ دەمیرەل” سەرۆكی لیستی پارت چەپی ئەڵمانیا توانیان لەهەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی ئەوروپا دەنگی پێویست بەدەست بهێنن و بە فەرمی لە چوارچێوەی دوو پارتی سویدی و ئەڵمانیدا چونە پەرلەمانی یەكێتیی ئەورووپاوە.
ئەڤین ئینجیر چالاكوان و سیاسەتوانی كورد لەسەر لیستی پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید خۆی كاندید كرد بوو، لەكۆی 20 كورسی كە بەر وڵاتەكەی توانی بكەوێتە ریزی پێشەوەی كاندیدە براوەكان و كورسییەك بەدەستبێنێت.
ئویزلەم دەمیرەل كە وەك سەرۆكی لیست و لەڕیزبەندی یەكەمی پارتەكەی ناوی هاتبو توانی لەكۆی پێنج كورسی پارتەكەی كە بەدەستیهێناوە كورسیەكی پەرلەمان بباتەوە، ئەو ژنە كوردەش تەمەنی 35 ساڵانەو خەڵكی باكووری كوردستانە، ماوەی 30 ساڵە لەئەڵمانیا دەژین وهەر زوو پەیوەندی بەپارتی چەپ كردوەو توانیەتی توانستی سیاسی خۆی بخاتەگەڕو خزمەت بەكۆمەڵگەی ئەڵمانی بكات، لەوماوەیەدا پۆستی باڵای هەبوە لەناو پارتەكەیداو چەند ساڵیك سەرۆكی فراكسیۆنی پارتەكەی بوە لەهەرێمی نۆردڕاین ڤێستڤاڵن.