ئوسترالیا كۆچبه‌ران دیپۆرت ده‌كاته‌وه‌

Home / هەواڵ / ئوسترالیا كۆچبه‌ران دیپۆرت ده‌كاته‌وه‌

وه‌زیری ناوخۆی ئوسترالیا رایگه‌یاند، به‌رده‌وامده‌بین له‌گێڕانه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی ده‌ریایی قاچاخ بۆ وڵاتەکانی خۆیان.

پیته‌ر داتن، وه‌زیری ناوخۆی ئوسترالیا له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ئێستای ئوسترالیا به‌سه‌رۆكایه‌تی سكۆت مۆریسن كه‌ دووباره‌ هه‌ڵبژاردراوه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌، ئوسترالیا ڕێوشوێنه‌ تونده‌كانی پاراستنی سنوره‌كانی ئوسترالیا خاو ناكه‌نه‌وه‌و هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به‌ قاچاخ و به‌ به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بكات، ده‌ستگیرده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ی وڵاتەکەی خۆی ده‌كرێته‌وه‌.

ناوخۆی ئوسترالیا وتیشی، لە ماوەی چەند رۆژی رابردودا به‌له‌مێكی قاچاخی كۆچبه‌ران کە 20 سه‌رنشینی به‌ڕه‌گه‌ز سریلانكی هەڵگرتبوو و ڕوویان له‌ ئوسترالیا كردبوووه‌ ، سه‌رجه‌میان ده‌ستگیركران و دەستبەجێ ڕه‌وانه‌ی سریلانكا كراونه‌ته‌وه‌.

وه‌زیری ناوخۆی ئوسترالیا داواشی له‌پارتی كرێكارانی ئوسترالیا كرد، كه‌ ئێستا له‌به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆنن ‌له‌ په‌رله‌مان پشتگیریان بكه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی دوورگه‌كانی ناورۆو پاپانیوگینا بۆ ئوسترالیا، كه‌پێشتر به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌ ئوسترالیا ده‌ركراوه‌.