سێ خێزانی پەنابەری کورد لە تورکیا ئازادکران

Home / چالاکی / سێ خێزانی پەنابەری کورد لە تورکیا ئازادکران

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران سێ خێزانی پەنابەری کوردی لە زیندانەکانی فڕۆکەخانەی تورکیا ئازاد کرد.

رۆژی دووشەممە ۱٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩، بە هەوڵی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران و بە هاوکاریی فەرمانگەی کۆچبەرانی تورکیا، سێ خێزانی کورد کە پێکهاتوون لە ١٠ ئەندام، لە زیندانەکانی فڕۆکەخانەی تورکیا ئازادکران.

پاش ئاگادارکردنەوەی نوێنەرایەتی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران لە تورکیا، دەستکرا بە ڕێکارە یاساییەکان بۆ ئازادکردنی ئەو سێ خێزانە پەنابەرە و گەڕاندنەوەیان  بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی.

ئەو سێ خێزانە پەنابەرەی تورکیا ماوەی ٨ ڕۆژە لە زیندانەکانی تورکیا دەستگیر کرابوون و رۆژی دووشەممەش سەرجەمیان ئازادکران.