“مامەڵەی ناڕاستگۆیانەی دەزگا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان لەگەڵ پەنابەرانی عێراقی بەردەوامی هەیە”

Home / بڵاوکراوەکانی لوتکە / “مامەڵەی ناڕاستگۆیانەی دەزگا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان لەگەڵ پەنابەرانی عێراقی بەردەوامی هەیە”

ئاری جلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند لە چوار ساڵی ڕابردوودا ژمارەی ئەو پەنابەرانەی بە خواستی خۆیان سوید بەجێ دەهێڵن و دەگەڕێنەوە عێراق کەمی کردووە.

ئاری جلال ووتیشی بەگشتی و لە نێو گشت ئەو پەنابەرانەی بە خواستی خۆیان سوید بەجێ دەهێڵن و بۆ وڵاتەکانی خۆیان دەگەڕێنەوە تا ئێستاش عێراقییەکان لە پلەی یەکەمدان.

سەرۆکی دەزگای لوتکە ووتی لە ساڵی ٢٠١٦ تا مانگی شەشی ٢٠١٩ نزیکەی ٤٨٠٠ پەنابەر لە سویدەوە بۆ عێراق گەڕاونەتەوە.

زۆرترینیان لە ساڵی ٢٠١٦ دا بووە کە ئەوکات نزیکەی ٣٠٠ پەنابەر  بوون.

 ئاری جلال هۆکاری کەمبوونەوەی ڕێژەی گەڕانەوەی پەنابەرانی عێراقی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە دەزگا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی تایبەت بە پەنابەران ناڕاستگۆیانە مامەڵە لەگەڵ پەنابەرانی عێراقی دەکەن لە ئەورووپادا کە بەڵێنی ئەوەیان پێدەدەن لەکاتی گەڕانەوەیان هاوکاری ماددی  و مەعنەوی بکرێن لە ئەروپاو  لە عێراقیش بۆ دووبارە تێکەڵاوکردنەوەیان بە کۆمەڵگا.

بەڵام کاتێک دەگەنەوە عێراق لە ٤٠٪ ئەو بەڵێنانەیانەی پێیان داون بۆ جێبەجێ ناکرێت.بگرە هیچ هاوکاری ڕێکخرو دەزگا لۆکاڵیەکانی عێراق و هەرێمیش نین بە پێی پێوست.

سەرۆکی دەزگای لوتکە ڕایگەیاند چەندین سکاڵا لەلایەن پەنابەران لای ئێمە تۆمار کراوە هەروەها خۆشمان سەرنجمان لە سەر شێوازی کاری ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان هەیە کە لەعێراق  کاردەکەن  بۆیە بەدڵنیایی کاری جیدی لەسەر کەیسی پەنابەرانی خویست و دیپۆرتەکان دەکەین هەڵوستمان دەبێت.

ئاری جلال ڕاشی گەیاند ساڵی ٢٠١٧ ، ٩٠٠ پەنابەر بوون، ٢٠١٨ نزیکەی٦٩٠ و ساڵی ٢٠١٩ تا ئێستا ١٩٣ پەنابەری عێراقی لەسەر داوای خۆیان گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.

لە پاش پەنابەرە عێراقییەکان کە بەخواستی خۆیان دەگەڕێنەوە، لە پلەی دووەمدا پەنابەرانی ئەلبانییەکانن و پاش ئەوانیش لە بە پلەی سێیەم ئەفغانییەکانن. بەگشتی لە ساڵی ٢٠١٦ نزیکەی ١٩٠٠٠ هەزار پەنابەر بە خواستی خۆیان سویدییان جێهشتووە و بۆ وڵاتەکانیان گەڕاونتەوە.

لە چاوپێکەوتنی  داهاتودا وردەکاری زیاتر دەخەینە ڕوو لە بارەی مامەڵەی دەزگاو ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان لەگەڵ پەنابەرانی گەڕاوە بۆ عێراق.

https://www.facebook.com/294452827329201/posts/2349892838451846/