لە ئەڵمانیا پـرســی پــەنــابـەرانی زۆرە ملێی عێراقی تـاوتـوێـکـرا

Home / بڵاوکراوەکانی لوتکە / لە ئەڵمانیا پـرســی پــەنــابـەرانی زۆرە ملێی عێراقی تـاوتـوێـکـرا

کونسولی عێراق لەگەڵ نوینەرانی لوتکە کۆبونەوە پێشنیوەڕۆی ئ 24ی حوزەیران نوێنەرانی “دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران” لە ئەوروپا بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسی پەنابەرانی عێراقی سەردانی کونسولگەری عێراقیانکرد لە فرانکفۆرت.
لەدرێژەی چالاکیەکانی دەزگای لوتکە لە ئەوروپا هەریەک لە بەریزان شەهرام حمە بەرپرسی دەزگای لوتکە لە ئەوروپا و غەمبار توفیق نوێنەری دەزگای لوتکە لە ئەڵمانیا مقاطەعەی فڕانکفۆڕت سەردانی کونسولگەری عێراقیان کرد بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسی پەنابەرانی عێراقی و لەلایەن بەرێز دکتۆر شەهرەیار قادر جاف کونسولی عێراق پێشوازیان لێکرا، لەم کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ کرا لەسەر ڕەوشی پەنابەرانی عێراقی لە ئەڵمانیا.
وێڕای بەخێرهاتنی وەفدی دەزگای لوتکە بەرێز کونسولی عێراق سوپاس و ستایشی دەزگای لوتکەی کرد کە توانیویەتی لەماوەی ڕابردوودا هاوکار و یارمەتیدەرێکی باشبیت بۆ پەنابەرانی عێراقی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات.
نوێنەری دەزگای لوتکە لە ئەوروپا لەبارەی پڕۆژەکانی لوتکە و پرسی پەنابەرانی عێراقی و ئەو گرفتانەی ڕووبەڕویان دەبێتەوە بەتایبەتی پرسی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران خستەڕوو و خوازیار بوو هاوکاری و کارئاسانیەک نەکرێت بۆ ووڵاتی ئەڵمانیا لەبارەی پرسی ناردنەوەی زۆرەملێ.
بەرێز دکتۆر شەهرەیار قادر جاف پشتگیری و پشتیوانی تەواوی خۆی و کونسولی فرانکفۆرتی بۆ شاندی لوتکە دەربڕی و ڕایگەیاند لە هەریەک لە وەزارەتەکانی دەرەوە و ناوخۆ و کۆچ و کۆچبەرانی عێراق پێیان ڕاگەیاندراەوە هیچ کار ئاسانیەک نەکەن بۆ وڵاتان سەربارەت بە پرسی زۆرەملێ پەنابەرانی عێراق بەڕێزیان دڵخۆش بوو بەوەی کە دەزگای لوتکە دەزگایەکی عێراقییەو بەشێوەیەکی بەرفراوان داکۆکیکارە لە مافی پەنابەرانی عێراقی وە تا ڕادەیەکی زۆر باش لوتکە بی جیاوازی کاری کردووە بۆ پەنابەرانی عێراقی لە ناوخۆ و دەرەوەی ووڵات.هەروەها بڕیاریدا بەڕێزیان لە گەڵ نوینەرانی دەزگای لوتکە لە سەرهێڵبیت بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری لەسەر پرسی پەنابەرانی عێراقی لە ئەڵمانیاو بەتایبەتی ئەو پەنابەرانەی پێوستیان بە کونسولگەری دەبێت.

بەردەوام لەگەڵمانبن بۆ گەیاندنی چالاکیەیکانی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران

https://www.facebook.com/294452827329201/posts/2363776873730109/