بە باڵۆن چاودێری سنوورەكان دەكرێت دورگەی سامۆس چاوی زۆری لەسەرە

Home / هەواڵ / بە باڵۆن چاودێری سنوورەكان دەكرێت دورگەی سامۆس چاوی زۆری لەسەرە

بە پێی راگەیەندراوێكی دەزگای (ڤرۆنتسك)ی ئەوروپی كە كاری پاراستنی سنورە دەریاییەكان دەكات، بۆ لەمەودا لە رێگای باڵۆن-ی تایبەتەوە چاودێری سنورە ئاوییەكانی یۆنان-توركیا دەكەن بەتایبەت ئەو جێگایانەی كە سنورەكان بەرتەسكن و پەرینەوە لێیانەوە ئاسانە وەك دورگەكانی سامۆس.
ئەم باڵۆنانە لە رێگەی چەندین كامێرای چاودێریكەرەوە ئاگاداری سەرجەم جموجۆڵەكانی كۆچبەرانی نایاسایی دەبن و دەستبەجێی پۆلییسی پاراستنی كەنارە ئاوەییەكان ئاگادار دەكاتەوە.