پاش ئەوەی لە فرۆكەخانە دەستبەسەر دەكرێن دەزگای لوتكە بەهانایانەوە دەچێت

Home / چالاکی / پاش ئەوەی لە فرۆكەخانە دەستبەسەر دەكرێن دەزگای لوتكە بەهانایانەوە دەچێت

دوێنێ‌ پێنج شەممە پاشئەوەی كوردە یەشار نوێنەری دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران ئاگادار دەكرێتەوە كە لە فرۆكەخانەی نوێی ئیستەبول لە توركیا چەند كۆچبەرێكی خەڵكی عێراق و هەرێمی كوردستان دەستبەسەركراون، نوێنەرمان لە زوترین كاتدا خۆی دەگەیەنێتە لای ئەو كۆچبەرانەو بەهاوكاری و هەماهەنگی ئامەد رەسول راوێژكاری قونسوڵخانەی عێراق لەتوركیا، لەپاش هاوكاریكردنیان و بە رێكردنی كارە یاساییەكان، سەرجەم ئەو كۆچبەرانە لە فرۆكەخانە ئازاد دەكات كە ژمارەیان نۆ كەس و ژن و منداڵیشیان لەگەڵ بوون خەڵكی شارەكانی سلێمانی و هەولێر و دهۆك و موسڵ بوون و كێشە لە پاسپۆرت و ڤیزەكانیاندا هەبووە.