دەزگای لوتكە بەهانای چەند گەنجێكی كوردەوە دەچێت

Home / چالاکی / دەزگای لوتكە بەهانای چەند گەنجێكی كوردەوە دەچێت

لوتكە

بەهۆی لێشاوی كۆچی هاوڵاتیان بۆ وڵاتی توركیا كە وەك ویسَتگەیەك بۆ گەیشتنیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا تەماشای دەكەن، حكومەتی ئەو وڵاتەو دەزگا ئەمنییەكانیان رۆژ لەدوای رۆژ رێكارە یاساییەكان و بەدواداچوون بۆ مەسەلەی كۆچبەران توندر دەكەن تەنانەت كار گەیشتۆتە ئەوەی بە چاوی گومانەوە تەماشای گەشتیاران بكەن و لێكۆڵینەوەی وردیان لەگەڵ ئەنجامبدەن.
بە پێی بەدواداچوونی دەزگای لوتكە بۆكاروباری ئاوارەو پەنابەران، ماوەی چەند ساڵێكە بەتایبەت لەدوای جەنگی سوریاو جەنگی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كە لە عێراق و سوریا جەنگێكی چەند ساڵەیان هەڵگیرسان، ئاوارەیەكی بێ‌ شومار لە سوریاوە رویكردە توركیاو ژمارەیەكی زۆری خەڵكی عێراق و هەرێمی كوردستانیش بەهۆی ئەو جەنگە ناڵەبارەو نا سەقامگیری ژیان لەناوچەكە، رویانكردە توركیا، بۆیە بەلای وڵاتانی ئەوروپاشەوە توركیا وەك ئەو دەروازە سەرەكییە تەماشا دەكراو دەكرێت كە كۆچبەران لێوەی روودەكەنە وڵاتەكانیان، هەر بۆیە چەندین رێكەوتن لەنێوان یەكێتی ئەوروپاو توركیا بۆ ئەم مەبەستە ئەنجامدراوە تاوەكو ئەم پردەی نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوا نەهێڵێت كۆچبەران تێپەڕ ببن و خۆیان بگەیەننە سنوری وڵاتەكانیان، ئەگەرچی زۆرجار توركیا وەك كارتی فشارو لە بەرژەوەندی سیاسەتی دەرەكی خۆی كار بە ئەو رێكەوتنمانە دەكات، بەڵام لە ئێستادا تەواوی دەزگا ئەمنییەكانی بەرپرس لە مەسەلەی كۆچبەران و خەڵكانی بیانی كە روودەكەنە توركیا، لێپێچینەوەی توندیان لەگەڵ دەكرێت بە چەشنێك گومان لە هەموو كەسێك دەكەن بە تایبەت خەڵكی عێراق و هەرێمی كوردستان و چاوی تەواویان لەسەر ئەو گەشتیارە گەنجانە هەیە كە دەچنە ئەو وڵاتەوە.
رۆژی هەینی رابردوو 2/8 كاتێك كۆمەڵێك گەنجی خەڵكی هەرێمی كوردستان مەبەستی گەشتیاری سەردانی توركیا دەكەن، بەڵام لە فرۆكەخانەی نوێی ئیستەبول دەستبەسەر دەكرێن و بە وتەی خۆیان وەك تیرۆست ناویان هێناون. بۆیە دوای ئەوەی یەكێك لەو دەستبەسەركراونە كە ناوی (سەروەر ئەحمەد) پەیوەندی بەدەزگای لوتكەوە دەكات، هەر زوو لە رێگەی نوێنەرایەتیمان لە وڵاتی توركیاوە لوتكە بەهانای ئەو گەنجە كوردانەوە دەچێت و كارئاسانی بۆ ئازادكردنیان دەكرێت كە ژمارەیان 8 كەس بوون و خەڵكی سلێمانی و دەوروبەری بوون.
بە وتەی یەكێك لەو كەسانە پاش دوو رۆژ مانەوەیان لە گرتوخانەی فرۆكەخانەدا، ئەگەر هاوكارییەكانی دەزگای لوتكە نەبووایە ئەوا ئەگەری ئەوە هەبوو كە كارەكەیان زۆر لەسەر قورس بكەن و هەروا بە ئاسانی ئازاد نەكرێن، بۆیە ئەمرۆ دوو شەممە سەردانی بارەگای رێكخراومانیان كردو سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ هەوڵەكەمان و هاوكارییەكانی دەزگامان بۆ خزمەتی ئاوارەو پەنابەران پێشەكەشكرد.

https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=2382395945201535&id=294452827329201