دەزگای لوتكە بەهانای چەند هاوڵاتییەكی كوردو عەرەبەوە دەچێت

Home / بڵاوکراوەکانی لوتکە / دەزگای لوتكە بەهانای چەند هاوڵاتییەكی كوردو عەرەبەوە دەچێت

لە چەند رۆژی رابردوودا لەرێگەی دەزگای لوتكە لە رێگەی نوێنەرییەوە لە وڵاتی توركیا، بەهانای چەند هاوڵاتییەكی خەڵكی شاری هەولێرو چەند هاوڵاتییەكی عەرەبەوە دەچێت و لە كەمترین ماوەدا كێشەكانی ڤیزاو بەڵگە نامە یاساییەكانیان بۆ چارەسەر دەكرێت تاوەكو بتوانن بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان و عێراق.
وەك ئەوەی لە وێنەكەدا دەردەكەوێت، ئەو هاوڵاتیانە خەڵكی شاری هەولێرو شارەكانی ناوەراست و باشووری عێراقن، سەبارەت بە ڤیدیۆكەش كە لەیەكەم كۆمێنتدا دامانناوە هاوڵاتییەكی خەڵكی شاری واست-ەو پاش ئەوەی هەوڵی خۆ كوشتن دەدات و بە پردێكی بەرزەوە خۆی هەڵدەداتە خوارەوە، بەڵام خۆشبەختانە لە مردن رزگاری دەبێت و پاش ئەوەی نوێنەری دەزگای لوتكە بەم رووداوە دەزانێت، هەموو هاوكارییەكی پێشەكەشدەكرێت و مامەڵە یاسایەكانیشی بۆ جێبەجیدەكرێت تا رەوانەی زێدی خۆی بكرێتەوە.

https://www.facebook.com/lutka.org/photos/a.294706010637216/2425854904188972/?type=3&theater

Posted by ‎دەزگای لوتکە‎ on Friday, August 30, 2019