تەرمی ( مەسرور بەختیار ) دەگەڕێندرێتەوە كوردستان

Home / هەواڵ / تەرمی ( مەسرور بەختیار ) دەگەڕێندرێتەوە كوردستان

وابڕیار كاتژمێر ٢:٣٠ بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٦/٩ تەرمی پەنابەر مەسرور بەختیار بگاتەوە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و لەلایەن كەسوكارو هاوڕێیانی و بەرپرسانی دەزگای لوتكە پێشوازی دەكرێت. پاشان تەرمەكە بەرێدەكریت بۆ مزگەوتی عوسمانی مەلا قادری سەراف لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود نزیك فامیلی مۆڵ، پاشان لەكاتژمیر ٧ بەیانی بەڕێ دەكرێت بۆ قەزای سەیدسادق و لەنزیك كەسوكاری بەخاك دەسپێردرێت.
مەسرو بەختیار ئەو گەنجە تەمەن ١٨ ساڵانە بوو لەكاتی كۆچكردنی بە روداوێكی دڵهەژێن لە ئیتاڵیا گیانی لەدەستداو لەدوای بیستنی ئەم هەواڵە دەزگای لوتكە لەرێگەی نوێنەرەكانییەوە بەهاوكاری باڵیۆزخانەی عێراق لە ئیتاڵیا بەدواداچوونی تەواوی بۆ وردەكارییەكانی رودواكەو پاشان دەستەبەركردنی تێچووی تەرمەكەی ئەنجامدا كە بە سوپاسەوە لەلایەن بەرێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دابینكرا.

https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=2472819829492479&id=294452827329201