دەزگای لوتكە تەرمی مەسرور بەختیاری گەڕاندەوە هەرێمی كوردستان

Home / بڵاوکراوەکانی لوتکە / دەزگای لوتكە تەرمی مەسرور بەختیاری گەڕاندەوە هەرێمی كوردستان

لوتكە

لە بەرەبەیانییەكی خەمناكی سلێمانیدا، جارێكی تر تەرمی مێردمنداڵێكی جوانە مەرگ، لاشەی ساردەوەبووی مەسرور بە باوشی دایكی جەرگ سوتاوی شادبۆوە، باوكی دڵ پڕ لە حەسرەت گریان و واوەیلای بۆ مەرگی كوڕی شیرینی ٍدەگەیشتە بارتەقای ئاسمان. ئەمجارەش دڵ و دەرونی ئێمە بە مەرگی نا وادەی كۆچبەرێكی تر، رێبوارێكی رێگای هات و نەهات هەژێنراو فرمێسكی خوێنین لە چاوماندا جۆگەلەی بەست.
ئەمە یەكەمجارمان نییەو دواجاریش نابێت كە بە ئەو پەڕی نا ئومێدی و دڵشكاویەوە دەچین بەدەم گەڕاندنەوەو لە ئامێزگرتنی تەرمی قوربانیان و هاونیشتمانیانی ئەم هەرێمەوە، روحت شاد كاكە مەسرور، ئیتر لە خاكی نیشتیمان بۆ هەتایە بە ئارامی بنوو، تۆ بۆ چنگ كەوتنی مشتێك ئارامی و خۆشگوزەرانی رێگای هات و نەهاتی كۆچت گرتە بەر، مخابن دوا مەنزڵت نیشتمان و باوەشگرتنەوەی بوو بۆ جەستەی ساردو سڕت.
مەسرور بەختیار حەمە ساڵح رۆژی 7/9/2019 لە رووداوێكی نەخوازراودا كە وەك پەنابەر رویكردبوو وڵاتی ئیتاڵیا، گیانی سپاردو بۆ هەتایە چاوەكانی لێكنا. دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران بەهاوكاری قونسوڵخانەی عێراق لە ئیتاڵیا لەسەر ئەركی قوباد تاڵەیانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، شەوی 26/27-9 لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە تەرمەكەیان گەڕاندەوە هەرێمی كوردستان.
بەناوی دەزگای لوتكەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەكەی و تەواوی كەسوكاری دەكەن