ئەمریكا بە نیازە چوار هەزار پەنابەری عێراقی وەربگرێت

Home / هەواڵ / ئەمریكا بە نیازە چوار هەزار پەنابەری عێراقی وەربگرێت

ئەمریكا سیاسەتێكی نوێ سەبارەت بە كۆچبەران دادەڕژێت و گۆڕانكاری لە ژمارەی ئەو عێراقییانە دەكات كە وەریان دەگرێت.

كۆشكی سپی بۆ ساڵی ٢٠٢٠، سیاسەتێكی نوێی كۆچبەرانی پێشنیار كردووە كە ڕێگە بە پێشوازیكردن لە ٥ هەزار پەنابەر كە ڕووبەڕووی پێشێلكاری دینی و ٤ هەزار پەنابەری عێراقی و هەزار و ٥٠٠ پەنابەر لە “گواتیمالا و سلڤادۆر” دەدات.

لێپرسراوێكی باڵای ئیدارەی “دۆناڵد تڕەمپ”ی سەرۆكی ئەمریكاش بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، ئەو سیاسەتە نوێیە ڕێگە بە دووبارە نیشتەجێكردنەوەی ٧ هەزار و ٥٠٠ كۆچبەری وڵاتانی ترەوە لە ئەمریكا دەدات.

بەو پێشنیارەش، ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی دووبارە نیشتەجێ دەكرێنەوە بۆ كەمترین ئاست لە مێژووی ئەو وڵاتەدا، دادەبەزێت.

https://www.facebook.com/lutka.org/photos/a.655019554605858/2478706512237144/?type=3&av=294452827329201&eav=AfYq6L0FXr7Qp6lKQEYDGfZL8AQ6FZUh-HSJi1YrzbeD1_EQ8u9RGcVSKNlAhi2ESNk&eid=ARAvSO4kW60PPn69k58Bizfy4Ovy9UGug9wxexv28xJIt5I19sio3HKCmUJQzh1JQnQh13NCm0exr1oL&__tn__=EHH-R-R