“حەوت کۆچبەر لە دەریای ئیجە گیان لەدەست دەدات”

Home / بڵاوکراوەکانی لوتکە / “حەوت کۆچبەر لە دەریای ئیجە گیان لەدەست دەدات”

لوتکە

رۆژی هەینی 27ی ئەیلول، یەختێک کە لەکەناراوەکانی تورکیاوە بەڕێدەکەوێ بەدەریای ئیجەدا بەمەبەستی گەیشتن بە دورگەی کایاس لەیۆنان، بەڵام لەنزیک دورگەی ئۆینوسی سەر بە یۆنان کە دورگەیەکی بچوکە و 8 کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی تورکیاوە دوورە یەختەکەیان نوقمی ئاودەبێ، سەرەنجام 7 کۆچبەر گیان لە دەست دەدات 12 کۆچبەریش بە یەختێکی گەشتیاری رزگار دەکرێن و راستەوخۆ رەوانەی دورگەی کایاس دەکرین.
بەپێی وتەی پاسەوانانی سەرسنوور، یەختەکە لە خۆرهەڵاتی دەریای ئیجە نوقومی ئاوەکە دەبێت و هەڵگری 19 کۆچبەرە، کە بەداخەوە 7 لەوانە گیان لەدەست دەدات، هەروەها ئاماژەی بەوەدا دوانیان ژنەو تەرمی ژنەکان دۆزراونەتەوە بەڵام پێنجیان مناڵن کە هەتا ئیستا تەرمی چواریان بێسەروشوێنە، بەڵام ناسنامەی کۆچبەرەکان هەتا ئێستا دیارینەکراوە.
ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران رایگەیاند نوێنەرایەتیەکانی دەزگاکەمان هەموو هەوڵێکمان دەخەینە گەر بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی قوربانیانی ئەو روداوە، هەروەها چەند زانیاریەکیشی لەبارەی کۆچی بەکۆمەڵ بەرەو دورگەکانی یۆنان خستە روو.
بەتەنها لەدوێنێوە نزیکەی 12 بەلەم خۆیان گەیاندۆتە دورگەکانی (لیسڤۆس، کایاس ، لێرۆس، سامۆس) لە یۆنان، کە هەڵگری 365 کۆچبەر بوون، لەنێویاندا ژن و مناڵ و پیاو هەیە، کە زیاتر لە 100 کۆچبەریان مناڵن، زیاتر لە 100یان ژنن، هەروەها زیاتر لە 150یان پیاون.
سەرۆکی دەزگای لوتکە ئاماژەی بەوەدا ماوەی سێ ساڵە ئەنقەرەو ئەوروپا ڕێکەوتن لەسەر کۆنترۆڵکردنی کەناراوەکانی دەریای ئیجە بۆ ڕێگریکردن لە کۆچبەران، لەماوەی ئەم سێ ساڵەدا زۆرترین دیاردەی کۆچ لەم ساڵدا بوو کەبەتەنها لە مانگی 8ی ئەمسآڵدا زیاتر لە 9000 کۆچبەر خۆینگەیاندۆتە دورگەکانی یۆنان هەروەها وتیشی هەر لەم مانگی ئەیلولەدا تائێستا زیاتر لە 8000 کۆچبەر لە تورکیاوە خۆی گەیاندۆتە دورگەکانی یۆنان.

https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=2479031595537969&id=294452827329201

وێب: www.lutka.org
ئیمایڵ:[email protected]