دەزگای لوتكە تەرمی كۆچبەرێكی كورد دەگەڕێنێتەوە هەرێمی كوردستان

Home / بڵاوکراوەکانی لوتکە / دەزگای لوتكە تەرمی كۆچبەرێكی كورد دەگەڕێنێتەوە هەرێمی كوردستان

لوتكە

بڕیارە ئەمشەو تەرمی هاوڵاتی (عەدنان محەمەد) لە وڵاتی ئەڵمانیاوە بگەڕێنرێتەوە هەرێمە كوردستان.
عەدنان محەمەد كە خەڵكی شارۆچكەی دەربەندیخانە، كاتێك لە وڵاتی یۆنانەوە دەیەوێت خۆی بگەیەنێتە ئەوروپا، لەپاش چەند رۆژێك دیارنەمانی، سەرەنجام رۆژی 26/6/2019 تەرمەكەی لەناو بارهەڵگرێك لە شاری میونشنی ئەو وڵاتە دۆزرایەوە. دواترو لەڕێككەوتی 1/7/2019 لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئەو شارەوە، تەرمەكەی بەبێ‌ ناوو ناونیشان بەخاك سپێردرا.
پاشئەوەی خێزانی كۆچكردوو دەزگای لوتكە لەم رووداوە ئاگادار دەكەنەوە، نوێنەرانمان لە ئەوروپا لەخۆبوردوانە هەموو رێگاكان دەگرنە بەر بۆ ساغكردنەوەی ناسنامەی كۆچكردوو وە ئەنجامدانی رێكارە یاساییەكان بۆ ناردنەوەی تەرمەكەی بۆ هەرێمی كوردستان. ئەوەش لەلایەن هەر یەك لە یاسین مەجید هاوكاری دەزگامان لەشاری میونشن و خەمبار تۆفیق نوێنەری دەزگای لوتكە لە ئەڵمانیاو بە سەرپەرشتی شەهرام حەمە نوێنەری لوتكە لە ئەورپا.
بەناوی دەزگای لوتكەوە جارێكی تر پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (عەدنان محەمەد) و سەرجەم قوربانیانی رێگای كۆچ دەكەین.