نوێترین ئامارەکانی کۆچکردنی لە تورکیا بۆ یۆنان

Home / بڵاوکراوەکانی لوتکە / نوێترین ئامارەکانی کۆچکردنی لە تورکیا بۆ یۆنان

ڕێژەی کۆچ بۆ وڵاتی یۆنان و دورگەکانی دەوروبەری رۆژ لە دوای رۆژ روو لە زیاد بونە، ساڵی 2019 زۆرترین ریکۆرد لە لێشاوی کۆچبەران تۆمار دەکات
لوتکە
دەزگای لوتکە داتاو زانیاری سەبارەت بە دیاردەی کۆچ لە مانگی 10ی ساڵی 2019ەدا، بەراوردکردنی بە دیاردەی کۆچ لەگەڵ ساڵانی ڕابردودا ڕادەگەێنێت
ساڵی 2019 ژمارەی ئەو بەلەمانەی دەستگیرکراون لەلایەن پۆلسی سەرسنوری کەناراوەکانی تورکیاو ژمارەی ئەو بەلەمانەی گەیشتونەتە وڵاتی یۆنان و دورگەکانی دەوروبەری زۆرترین ژمارەی تۆمارکراوی هەیە بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو.

سەبارەت بە مانگی 10 (تشرینی یەکەم)ی ساڵی 2019.
ژمارەی ئەو بەلەمانەی لە تشرینی یەکەمدا گەیشتونەتە دورگەکانی یۆنان وەک ( لیسڤۆس، کایاس، سامۆس، کۆس، لێرۆس، …) بریتیە لە 270 بەلەم کە هەڵگری 9251 کۆچبەر بوە.
• لیسڤۆس 88 بەلەم
• کایاس 56
• سامۆس 39
• کۆس 29
• لێرۆس 20
• دورگەکانی تر 38
ژمارەی گەیشتوانی کۆچبەرلە ساڵی 2019 بە ڕێژەی %66 زیاترە لە ساڵی 2018.
لە مانگی یەکی ساڵی 2019 هەتا تشرینی یەکەم 45833 کۆچبەر گەیشتونەتە وڵاتی یۆنان.
لە مانگی 10ی سآڵی 2019 ژمارەی ئەو بەلەمانەی کە هەوڵیانداوە کۆچبکەن لە کەناراوەکانی تورکیاوە بەرەو دورگەکانی یۆنان بریتیە لە (908) بەلەم، کە هەوڵی گواستنەوەی (28435) کۆچبەریان داوە. بەڵام لەلایەن پۆلیسی سنوری کەناراوەکانی تورکیاوە دەستگیرکراون بەتەنها (270) بەلەم توانیویانە لە دەستی پۆلیس هەڵبێنو بگەن بە دورگەکانی یۆنان، توانیویشیانە (9251) کۆچبەر بگوازنەوە، 562 بەلەمش لەلایەن پۆلیسە سنوریەکانی تورکیاو دەستگیر دەکرێن کە هەوڵی گواستنەوەی (19184) کۆچبەریان داوە.

لە تشرینی یەکەمدا 4958 کۆچبەر لە دورگەکانی دەوروبەری یۆنانەوە گواستراونەتەوە بۆ وڵآتی یۆنان
ژمارەی گەیتشتوانی مانگی 10ی ساڵی 2019 لە %126 زیاترە لە ژمارەی گەیشتوانی مانگی 10ی ساڵی 2018