دەزگای لوتكە بەهانای چەند گەنجێكەوە دەچێت

Home / بڵاوکراوەکانی لوتکە / دەزگای لوتكە بەهانای چەند گەنجێكەوە دەچێت

لوتكە

لە درێژەی كارو چالاكییەكانی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران لە رێگەی نوێنەری دەزگاكەمانەوە لە وڵاتی توركیا (كوردە یەشار) شەوی 11/2/1. توانرا(5) كەس بە ناوەكانی
(عیصام عومەر عەلی ، هەڵمەت ستار جەبار ، محەمەد سالار عەبدولقادر ، شڤان ڕەشید حەمە عەلی ، ئەحمەد عەباس حەمە حسێن)
كە خەڵكی سلێمانین لە یەكێك لە(گرتوخانەكانی توكیا) بە ناوی (چەنا قەلە) دوای چارەسەركردنی كێشەكانیان و ڕاییكردنی مامەڵەكانیان ، رەوانەی هەرێمی كوردستان كرانەوەو لەلایەن ئەندامانی دەزگای لوتكە، لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی پێشوازی لەم گەنجانە كراو، دواتر بە كەسوكاریان شادبونەوە.
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران، لەماوەی ئەمساڵدا توانیویەتی ژمارەیەكی زۆر كۆچبەری كورد و عەرەب لە وڵاتی توركیا كە دوچاری چەندین كێشەی جۆراوجۆر بونەتەوە لە فرۆكەخانە و گرتوخانەكانی توركیا، كێشەكانیان بۆ چارەسەر بكرێت و رەوانەی پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بكرێنەوە.