توركیا نزیكەی 250 كۆچبەر دەستگیردەكات

Home / بڵاوکراوەکانی لوتکە / توركیا نزیكەی 250 كۆچبەر دەستگیردەكات

لوتكە

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردۆتەوە كە لەچەند رۆژی رابردوودا نزیكەی 250 كۆچبەری نایاسایان دەستگیركردووە.
لە چەند هەڵمەتێكدا ئاسایشی سنورە ئاوییەكانی ئەو وڵاتە لەسنورەكانی (دیكیلی و مەندەرەس، تەكنەبورنو، چەشمە)، 232 كۆچبەر دەستگیركراون كە خەڵكی وڵاتانی سوریاو ئەفغانستان و كۆنگۆو چەند وڵاتێكی ئەفریقای ناوەراست بوون.
ئەم كۆچبەرانە كاتێك ویستیویانە لەرێگەی بەلەمی بچوك و بەلەمی چوپەوە خۆیان بگەیەننە وڵاتانی سنوری توركیا، دەستگیركراوان و دواتر رەوانەی فەرمانگەی كۆچ و كۆچبەرانی ئیزمیر كروان تاوەكو رێكارە یاساییەكانیان بۆ ئەنجامبدرێت و دواتر رەوانەی وڵاتەكانیان بكرێنەوە.