خێزانێكی كوردی دانیشتوی هەنگاریا دیپۆرتی هەرێمی كوردستان دەكرێنەوە دەزگای لوتكە نیگەرانە

Home / بڵاوکراوەکانی لوتکە / خێزانێكی كوردی دانیشتوی هەنگاریا دیپۆرتی هەرێمی كوردستان دەكرێنەوە دەزگای لوتكە نیگەرانە

لوتكە

هەرچەندە خاوەنی مافی پەنابەری پێنج ساڵەی وڵاتی هەنگاریا بوون، خێزانێكی كورد كە لە دایكێك و دوو كچ پێكهاتبوون، بریاری بە زۆر ناردنەوەیان لەوڵاتە بۆ دەرچووەو بریارە ئەمشەو كاتژمێر 9:00 بەكاتی كوردستان بگەنە فرۆكەخانەی نێودەوڵەوتی هەولێر.
ئەم خێزانە كە بە گەشتێك لەوڵاتی ئیتاڵیا بوون، كاتێك دەگەڕێنەوە بۆ هەنگاریاو داوای تازەكردنەوەی مافی پەنابەرێتی دەكەن، هەر لەوێ دەستبەسەركراون و دواتر بریاری بە زۆر ناردنەوە (دیپۆرت)ی هەرێمی كوردستانیان بۆ دەرچووە.
دەزگای لوتكە بۆكاروباری ئاوارەو پەنابەران بەردەوام دژی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران بووەو رێگری لەو بریارەی وڵاتان دەرهەق بە پەنابەران كردووە، بۆیە هەرچەندە لەدوای دەرچوونی بریاری بە زۆر ناردنەوەی ئەم خێزانە دەزگای لوتكە ئاگادار كرایەوە، بەڵام ئێمە پاڵپشتی ئەم خێزانەو دۆسێكەیان دەكەین تاوەكو بتوانین چارەسەری گونجاویان بۆ بدۆزینەوە.
پێشترو لەچەندین بەیاننامەدا لوتكە داواكاری بۆ فرۆكەخانەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرزكردۆتەوە تاوەكو دەرگا بەرووی پەنابەری دیپۆرتكراودا نەكەنەوە، بەڵام ماوەی ساڵێك زیاترە لەفڕۆكەخانەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان پێشوازیان لێدەكرێت و كار ئاسانی دەبێت بۆ ئەو وڵاتانەی دەیانەوێت بریاری دیپۆرتی پەنابەران بە تەوای بكەنە بواری جێبەجێكردنەوە كە ئەمە خۆی لەخۆیدا كێشەی گەورە بۆ هاوڵاتیانی عێراقی و هەرێمی كوردستان دەخولقێنێـت.
بۆیە جارێكی تر لێرەوە دوا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكەین كە لەبەر بەرچاوگرتنی یاساكانی مافی مرۆڤ و مافی پەنابەری، فرۆكەخانەكان دەرگاكانیان بەرووی كەسانی دیپۆرتكراودا وڵا نەكەن چونكە بریاری كۆچ و ژیانی پەنابەری لەخواستی هاوڵاتیان خۆیاندا نییەو بۆ دەستكەوتنی ژیانێكی شایستەترو ئارام و ئاسایش.
ن-كارۆ ئالانی