لە بارهەڵگرێكی ساردكەرەوەدا 12 كۆچبەر دەستگیردەكرێن

Home / هەواڵ / لە بارهەڵگرێكی ساردكەرەوەدا 12 كۆچبەر دەستگیردەكرێن

لوتكە

سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممەی رابردوو ١٢ كۆچبەر بە نایاسایی بەمەبەستی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا دەچنە نێو بارهەڵگرێكی ساردكەرەوە، بەڵام شۆفێری بارهەڵگرەكە دەسەڵاتداران ئاگاداردەكاتەوەو لەشاری ئەنڤێرپی وڵاتی بەلجیكا دەستگیردەكرێن.
لەمبارەیەوە وتەبێژێكی پۆلیسی فیدراڵی بەلجیكا رایگەیاند “سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە، لەلایەن شۆفێرێكی بارهەڵگری ساردكەرەوەوە ئاگاداركراینەوە كە ١٢ كۆچبەر لەنێو ئۆتۆمبێلەكەیدان، لەكاتێكدا ئەو شۆفێرە سەوزەو میوەی گواستۆتەوە، كاتێك لەشاری ئەنڤێرپی بەلجیكا دەوەستێت، لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە هەر 12 كۆچبەرەكە دەستگیردەكرێن و دواتر بۆ فەرمانگەی كۆچ و كۆچبەرانی ئەو وڵاتە دەگوازرێنەوە”.
هەر بە پێی راگەیەندراوەكەی پۆلیس دوای ئەوەی دڵنیابون لەسەلامەتی كۆچبەرەكان، ناسنامەكانیان ئاشكراكراون كە ١١كۆچبەر لەو كۆچبەرانە سورین و یەك دانەشیان سۆدانیە.