لوتكە تەرمی كۆچبەرێك دەگەڕێنێتەوە بۆ عێراق

Home / بڵاوکراوەکانی لوتکە / لوتكە تەرمی كۆچبەرێك دەگەڕێنێتەوە بۆ عێراق

لوتكە

حەسیبە كازم هاوڵاتییەكی عێراقی خەڵكی شاری ناسریەیە، ماوەی ساڵ و نیوێكە وەك پەنابەر لەوڵاتی توركیا دەژی، سەرلەبەیانی دوێنێ‌ دووشەممە گیانلەدەستدەدات و دەزگای لوتكە لەرێگەی نوێنەرەكەی كوردە یەشار لە توركیا، بەهاوكاری قونسوڵخانەی عێراق لەو وڵاتە لەپاش رایكردنی مامەڵە یاساییەكان بۆی، هەردوێنێ‌ 4/11 بە فرۆكە رەوانەی عێراق دەكرێتەوە تاوەكو لە زێدی خۆی بەخاك بسپێردێت.
هەوڵەكانی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران بۆ هاوكاری و بەهاناوەچوونی پەنابەران لە هەركوێیەكی دنیا بێت بەردەوامەو بێ‌ جیاوازی دەیەوێت خزمەت پێشكەشبكات.