دەزگای لوتكە لە توركیا، بەهانای پەنابەرێكی كوردەوە دەچێت

Home / بڵاوکراوەکانی لوتکە / دەزگای لوتكە لە توركیا، بەهانای پەنابەرێكی كوردەوە دەچێت

لوتكە

لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی دەزگای لوتكە لە وڵاتی توركیاو لەرێگەی كوردە یەشار نوێنەری دەزگامان لەو وڵاتە، دوێنێ‌ دوو شەممە توانرا هاوڵاتی (عەبدوڵا عادل خەلیل) كە خەڵكی شاری هەولێرەو ماوەی 20 ساڵە وەك پەنابەر لە وڵاتی توركیا دەژی، لە پاش دەركردنی جەواز مرور بۆی، رەوانەی شاری هەولێر بكرێتەوە، دیارە ئەمەش بە هاوكاری هەر یەك لە بەرێزان (ئامەد رەسول و سائر هاشم) لە قونسوڵخانەی عێراق لە توركیا.
شایەنی باسە ئەم پەنابەرە كوردە ماوەیەكی زۆرە دووچاری نەخۆشی بووەو قاچەكانی لەدەستداوە، بێ‌ كەس و لانە لەو وڵاتە ماوەتەوەو لە ناو پارك و باخچەكاندا ژیانی بەسەر بردووە، بۆیە دوای ئەوەی نوێنەرمان ئاگادار دەكرێتەوە، بەهانایەوە دەچن و رەوانەی هەرێمی كوردستانی دەكەنەوە.