دوای یەك مانگ بێ‌ سەروشوێنبونیان، لوتكە سێ‌ منداڵی عێراقی دەدۆزێتەوە

 دوای یەك مانگ بێ‌ سەروشوێنبونیان، لوتكە سێ‌ منداڵی عێراقی دەدۆزێتەوە

لوتكە

دوای مانگێك ونبوون و بێ‌ سەروشوێنبونیان، لەرێگەی دەزگای لوتكە بۆكاروباری ئاوارەو پەنابەران و كوردە یەشار نوێنەری دەزگامان لە وڵاتی توركیا، بەهاوكاری راستەوخۆی بەرێز ئامەد رەسول قونسوڵی عێراق لە توركیا، توانرا سێ‌ منداڵی عێراقی بە ناوەكانی (تەبارەك محەمەد، تەمارا محەمەد، شاهین محەمەد)لە خانەی بێ‌ سەرپەرشتانی شاری ئیستەنبول بدۆزرێنەوەو رادەستی كەسوكاریان بكرێتەوە.
شایەنی باسە دوای دیار نەمانی دایكیان، ئێستا باوكی ئەو سێ‌ منداڵە لە وڵاتی بەلجیكا دەژی و ئەو ماوە زۆرە ئەو سێ‌ منداڵە بێ‌ دایك و باوك لەتوركیاو و لەخانەی بێ‌ سەرپەرشتان بوون.

Leave a Reply

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *