دەزگای لوتكە 7 هاوڵاتی لە گرتوخانەیەكی ئیستەنبول ئازاد دەكات و تەرمێكیش دەنێرێتەوە بۆ عێراق

Home / بڵاوکراوەکانی لوتکە / دەزگای لوتكە 7 هاوڵاتی لە گرتوخانەیەكی ئیستەنبول ئازاد دەكات و تەرمێكیش دەنێرێتەوە بۆ عێراق

خەڵكی سلێمانی و هەولێرو دهۆك-ن
دەزگای لوتكە 7 هاوڵاتی لە گرتوخانەیەكی ئیستەنبول ئازاد دەكات و تەرمێكیش دەنێرێتەوە بۆ عێراق

لوتكە

لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی دەزگای لوتكە لە وڵاتی توركیاو لەرێگەی كوردە یەشار نوێنەری دەزگامان لەو وڵاتە، توانرا 7 گەنجی خەڵكی شارەكانی سلێمانی و هەولێر و دهۆك ئازاد بكەن دوای ئەوەی ماوەی یەك مانگە لە گرتوخانەیەكی شاری ئیستەنبول دەستەبەسەركرابوون.
لەمبارەیەوە كوردە یەشار پێی راگەیاندین كە پاش ئەوەی هەواڵی دەستگركردنی و مانەوەی ئەو 7 كۆچبەرەیان بە دەست دەگات، بەهاوكاری بەرێزان ئامەد رەسول سائر هاشم لە قونسوڵخانەی عێراق لە توركیا، بەهانای ئەو كەسانەوە چوون و دوای رایكردنی مامەڵە یاساییەكان و دەركردنی جەواز بۆیان، بریارە سبەی هەینی سەرجەمیان بگەڕێنەوە شارەكانی خۆیان لە هەرێمی كوردستان.
لەلایەكی ترەوە هەر لە رێگەی نوێنەری دەزگای لوتكەوە لە توركیا دوای ئەوەی هاوڵاتی (رەعد نەزار عەبدولوەهاب) لە شاری بۆرسەی توركیا لە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی دەكات، كاروبارە یاساییەكانی ناردنەوەی تەرمی بۆ جێبەجێدەكرێت و بڕیارە سبەی هەینی كاتژمێر 6:00 بگاتە فرۆكەخانەی بەغدادو لەوێشەوە بەرەو شاری بەسرە بەرێبخرێت چونكە كۆچكردو خەڵكی ئەو پارێزگایەی عێراقە.