بەڵێنی پارتە سیاسییەكانی بەریتانیا بۆ تەواوی وڵاتەكەیان و پەنابەرانیش دڵخۆشكەرەن

Home / هەواڵ / بەڵێنی پارتە سیاسییەكانی بەریتانیا بۆ تەواوی وڵاتەكەیان و پەنابەرانیش دڵخۆشكەرەن

لوتكە

لەگەڵا نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردن لە بەریتانیا كە وابریارە مانگی داهاتوو بەرێوەبچێت، لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكاندا پارتەكانی ئەو وڵاتە رۆژانە بەڵێنی جیاواز جیاواز بە هاوڵاتیان و دەدەن و زۆرجاریش بەڵێنی دڵخۆشكەرە بە پەنابەران و پێدانی مافی پەنابەری بەو كەسانە دەدەن كە ساڵانێكی زۆرە لەو وڵاتە نیشتەجێن و نەبوونەتە خاوەن مافی پەنابەری.
لە دوو بەڵێنی تازەی ئەو پارتانەدا كە یەكێكیان بەڵێنی پارتی سەوزی بەریتانییە و خاوەنی یەك كورسی پەرلەمانە، بەڵێنی داوە ئەگەربێت و سەركەوتن لە هەڵبژاردنەكاندا دەستەبەربكات، ئەوا موچەی سەرتاسەری بۆ هەموو تاكێكی پێگەیشتوو بە بڕی (89) پاوەن دابین دەكەن.
لەلایەكی ترەوە پارتی ئۆپۆزیسیۆنی كرێكارانی بەریتانیا بەڵێنی داوە ئەگەر سەركەوتن بەدەستبهێنێت، ئەوا هێڵی ئینتەرنێتی سەرتاسەری بێ‌ بەرامبەر بۆ هەموو بەریتانیا دابین دەكات.
پێشتریش پارتی پارێزگارانی ئەو وڵاتە بەڵێنی دابوو ئەگەر جارێكی تر دەنگی زۆرینە دەستەبەربكات، لە رێگەی حكومەتەوە كار ئاسانی بۆ پێدانی ڤیزاو فەراهەمكردنی خزمەتگوزارییە تەندروستی و كۆمەڵایەتییەكان بۆ ئەو كەسانە بكات كە لەو وڵاتە وەك پەنابەر دەژین و نەبوونەتە خاوەن رەگەزنامەی بەریتانی. هەروەها بەڵێنی دابوو بۆ ئەو 153 هەزار پەنابەرەی كە 52 هەزار كەسیان خەڵكی ئاسیاو 65 هەزار پەنابەریشیان خەڵكی كیشوەری ئەوروپان و لەبوارەكانی پزیشكی و پەرستاریدا كاردەكەن، كار ئاسانیان بۆ بكات تاوەكو بەردەوامبن لەسەر كارەكانیان.