لە ئەمریكا كوردێك بە گولە دەكوژرێت

Home / هەواڵ / لە ئەمریكا كوردێك بە گولە دەكوژرێت

لوتكە

بە پێی هەواڵی میدیاكانی ئەمریكا لە ناوچەی ناشڤێڵ-ی سەر بە ویلایەتی تێنسی ئەمریكا، گەنجێكی كورد لە لایەن كەسێكی نە ناسراوەوە كوژراوە.
ئەو گەنجە كوردە بە ناوی (نەشوان مەلاكە) تەمەنی 32 ساڵەو خاوەنی دوو منداڵە، لە شوێنی كارەكەی لە بازاڕی نەورۆز لە ناشڤێڵ لە لایەن كەسێكی دەمامكدارەوە بە دوو فیشەك كوژراوەو بكوژەكەش هەڵهاتووە، بۆیە پۆلیسی ئەو ناوچەیە هەڵمەتەكانی بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسە دەستپێكردووە.
نەشوان لە شوێنی كارەكەیی و لەو ناوچەی تێیدا ژیاوە، بە كەسێكی هێمن و ئاشتی خواز ناسراوەو خەڵك بە گشتی خۆشیانویستووە، بۆیە ئێستا خەڵكی ئەو ناوچەیە توشی شۆك و خەمێكی زۆربوون.