بەنیازە تا كۆتایی ئەمساڵ 80 هەزار كۆچبەر رەوانەی وڵاتەكانی خۆیان بكاتەوە

Home / هەواڵ / بەنیازە تا كۆتایی ئەمساڵ 80 هەزار كۆچبەر رەوانەی وڵاتەكانی خۆیان بكاتەوە

لوتكە

بە پێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی شارەوانی ئیستەنبول، لە مانگی 7 ی ئەمساڵەوە، تەنیا لە شاری ئیستەنبول 42 هەزارو 888 كۆچبەری نایاسایی رەوانەی وڵاتەكانی خۆیان كراونەتەوە، ئەمەش جگە لەوەی 6 هەزار كۆچبەری سوری كە دۆكۆمێنتی فەرمیان پێ‌ نەبووەو بە نایاسایی خۆیان گەیاندۆتە توركیا، رەوانەی كامپەكانی پەنابەرانیان كردوون.
پێشتر حكومەتی توركیا رایگەیاندبوو كە بەنیازە تا كۆتای ئەمساڵ 80 هەزار كۆچبەری نایاسایی رەوانەی وڵاتەكانی خۆیان بكاتەوە.