دەزگای لوتكە ژن و مێردێكی ئێزیدی ئازاد دەكات

Home / بڵاوکراوەکانی لوتکە / دەزگای لوتكە ژن و مێردێكی ئێزیدی ئازاد دەكات

لوتكە

دوێنێ‌ دووشەممە 18/11 لە رێگەی كوردە یەشار نوێنەری دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران توانرا ژن و مێردێكی كوردی ئێزیدی بەناوەكانی (فەیروز رەشۆ ساڵح و شەمۆ حەسەن میرزا) كە خەڵكی قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆك-ن، لەگرتوخانەی فرۆكەخانەی ئیستەنبول ئازادبكرێن و دوای دەركردنی جەواز بۆیان، بریارە رەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێنەوە.
هەوڵەكانی دەزگای لوتكە بۆ هاوكاری و بەهاناوەچوونی پەنابەرو كۆچبەرانی كوردو عێراقی لە هەر كوێیەكی دنیا بێت، بە پێی تواناو ئیمكانییەتی دەزگامان بەردەوامە.