لەسەر رەوشی كۆچبەران، لە كۆی 27 وڵات تەنیا 5 وڵات لەسەر بەڵێنەكانی خۆیان ماون

Home / بڵاوکراوەکانی لوتکە / لەسەر رەوشی كۆچبەران، لە كۆی 27 وڵات تەنیا 5 وڵات لەسەر بەڵێنەكانی خۆیان ماون

لوتكە

هەرچەندە لە پێشووتردا بۆ باشتركردنی رەوشی ژیانی پەنابەران و كۆچبەران لە نێوان 27 وڵاتی سەر بە یەكێتی ئەوروپا چەند كۆبوونەوەیەكی لێك تێگەیشتن و رێككەوتن لەسەر ئەو بابەتە رێكخرا بەتایبەت بۆ رێگەدان بە لەنگەرگرتنی كەشتییەكانی رزگاركردنی كۆچبەران لە كەناراوەكانی ئەو وڵاتانە، بەڵام لە ئێستادا چەند وڵاتێك لەو رێككەوتنە جۆرێك پەشیمانیان پێوە دیارەو ئەو وڵاتانەی كە لەسەر بەندەكانی رێككەوتنەكە ماون، تەنیا وڵاتەكانی (ماڵتا و ئیتالیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا و بریتانیا)ن. بۆیە حكومەتی ئەڵمانیا دەیەوێت بە تەنیا رێگا چارەیەك بۆ ئەم مەسەلەیە بدۆزێتەوەو میكانیزمێكی نوێ‌ بۆ وەرگرتنی پەنابەران و پێدانی مافی پەنابەری دابڕێژێت كە بەرای چاودێران حكومەتی ئەو وڵاتە دەیەوێت رێكارەكان توند گران بكات تاوەكو رێگا لە كۆچی بە لێشاوی كۆچبەران بگرێت.