کەشتی بەهاناوەچونی پەنابەرانی دەریایی ئالان کوردی و ئۆژن ڤاکینگ ١٤٠ کۆچبەر لە مردن ڕزگاردەکات

Home / هەواڵ / کەشتی بەهاناوەچونی پەنابەرانی دەریایی ئالان کوردی و ئۆژن ڤاکینگ ١٤٠ کۆچبەر لە مردن ڕزگاردەکات

لوتکه

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە لە کەناراوەکانی لیبیا لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی فریاگوزاری جیاجیادا نزیکەی ١٣٧ کۆچبەر لەلایەن هەردوو کەشتی فریاگوزاری پەنابەرانی دەریایی ئالان کوردی و ئۆژن ڤاکینگ لە مردن رزگارکران، ولەئێستا لە چاوەڕوانیدان تا لە کەناراوێکی سەربە ئیتاڵیا رێگە بەدابەزینیان بدرێت، جێی ئاماژەپێدانە حەوت کۆچبەر لەو کۆچبەرانە بە خێرایی گواستراونەتەوە بۆ دورگەی لامپیدوسان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی کە دوانیان منداڵی تازە لەدایک بوون.
کەشتی ئۆژن ڤاکینگ ئیوارەی رۆژی پێنجشەممە لە دوری ١١١ کیلۆمەتر لە باکوری کەناراوەکانی لیبیا ٦٠ کۆچبەری رزگارکردو ڕایانگەیاند کە ئەم کۆچبەرانە لەسەر بەلەمێکی تەختەی شکاوبوون کە لە نێوانیاندا منداڵێکی تەمەن ٣ مانگ هەبو لەگەڵ برایەکی تەمەن ٣ ساڵان.
هاوکات کەشتی بەهاناوەچونی پەنابەرانی دەریای ئالان کوردی لە هەمان ڕۆژدا کە دەکاتە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا ٨٤ کۆچبەریان لە مردن رزگارکرد
لەیەکەم ئۆپەراسیۆندا ٤٤ کۆچبەریان رزگارکرد کەلەسەر بەلەمێکی بچوکی لاستیک بوون،چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە لە ئۆپەراسیۆنی دوەمدا ٤٠ کۆچبەریان لە مردن رزگارکرد.