دەزگای لوتكە تەرمی پەنابەرێك دەگەڕێنێتەوە بۆ عێراق

Home / هەواڵ / دەزگای لوتكە تەرمی پەنابەرێك دەگەڕێنێتەوە بۆ عێراق

لوتكە
هاوڵاتی (عەبدوڵا نزار غانم) كە خەڵكی شاری موسڵەو ماوەی 5 ساڵە لە وڵاتی توركیا وەك پەنابەر دەژی، رۆژی یەك شەممەی رابردوو (1/12) لە سەر رێگای سانجاك تەپە-ئیستەنبول بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانلەدەستدەدات، دەزگای لوتكە بۆكارو باری ئاوارەو پەنابەران بەهاوكاری قونسوڵخانەی عێراق لەتوركیا، لەپاش ئەنجامدانی رێكارە یاساییەكانی ناردنەوەی تەرم لە توركیا، بریارە ئەمرۆ رەوانەی عێراقی بكەنەوەو كاتژمێر 6:00 بگاتە فرۆكەخانەی بەغداد.