دەسەڵاتدارانی پاریس شکستیان هێنا لە چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەرانی وڵآتەکەیان

Home / هەواڵ / دەسەڵاتدارانی پاریس شکستیان هێنا لە چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەرانی وڵآتەکەیان

لوتکە

هەمیشە پاریس خۆی ناوزەند کردوە بە “شاری پەناهەندەی کۆچبەران” هەمیشە هەوڵیداوە خزمەتێکی زیاتر بە کۆچبەران بکات، هەرگیز راست نیە ئەگەر بڵێین  وەک شارەکانی لامپیدوسا و بەرشەلۆنە و لیسبۆس وایە.

کەمپی کۆچبەران لەسەر شەقامەکانی وڵآتی فەڕەنساو شەقامەکانی پایتەختی پاریس بۆتە دیاردەو کێشەی گەورەی ئەو وڵآتە کە دەسەڵآتدارانی فەڕەنسا بێئومێدبوون لە چارەسەرکردنی و هەمشە شکست دەهێنن لە بنەبڕکردنی ئەم دیاردەیە

لەماوەی چوارساڵی رابردوو هەتا ئێستا ٥٣٠٠٠ کۆچبەر و پەنابەر لە کەمپی سەرشەقامەکان لابراون کۆچبەرەکان گواستراونەتەوە بۆ شەڵتەرەکانی ناو شارەکان، هەرچەندە دەسەڵآتدارانی فەڕەنسا هەوڵی نەهێشتنی ئەو کەمپانە دەدەن بەڵام بەردەوام لێرەو لەوێ لە شەقامەکانی پاریسدا دەردەکەونو سەدان کۆچبەر لەسەر زەوی دەنون.

هەفتەی ڕابردوو چالاکوانێک بە ناوی “کلەوی گوربەر کاهەزیک” لە وێستگەیی ڕادیۆی کلتوری فەڕانسا لە دۆکیۆمێنتاریەکدا  وتی “ئەمەی لە پاریس ڕودەدات دیاردەی کۆچ و کۆچبەری نیە بەڵکو دیاردەی پێشوازیکردنە”، ئەم چالاکوانە خۆی فیلمێکی دروستکردوە سەبارەت بە “کێشەی پێشوازیکردن یان ڕێکەوتن لەگەڵ کۆچبەراندا لە پاریس.

دوێنی سێشەممە لە دۆکیۆمێنتاریەکدا لە رادیۆ باس لە وەکرا چۆن دەسەڵاتدارانی پاریس ئەو کەمپانەی سەر شەقامەکان پاک بکەنەوە