سەرۆکی دەزگای لوتکە و بەرێوبەری پۆلیسی نێودەوڵەتی لەگەل کەسوکار پەنابەر کۆبونەوە.

Home / بڵاوکراوەکانی لوتکە / سەرۆکی دەزگای لوتکە و بەرێوبەری پۆلیسی نێودەوڵەتی لەگەل کەسوکار پەنابەر کۆبونەوە.

لوتکه

پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ سێ شەممە کەسوکاری ئەو پەنابەرانەی لە رووداوی ١١ی مانگەی دەریای ئایۆندا بوون بە قوربانی و بیسەروشوین بوون سەردانی بارەگای دەزگای لوتکەیان کرد.

بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی زانیاری زیاتر لەبارەی چارەنوسی ئەو پەنابەرانە و بەئامادەبوونی بەرێزان سەرۆکی دەزگای لوتکە ئاری جلال و بەرێوبەری پۆلیسی نێودەوڵەتی ڕائید فەرهاد جلال کۆبونەوە بۆ لەنیزکەوە ئاگاداربوون لە دواهەمین گۆڕانکاریەکان و وەرگرتنی زانیاری زیاتر و ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ کەسوکاری ئەو پەنابەرانەی نادیارن.

وابڕیاریشە تەرمی ئەو پەنابەرانی بوونیان هەیە لە ئایندەیەکی نزیکدا بگەڕێنەوە خاکی کوردستان.