زانیاری سەبارەت بە گەڕانەوەی تەرمی ٥ پەنابەر

Home / بڵاوکراوەکانی لوتکە / زانیاری سەبارەت بە گەڕانەوەی تەرمی ٥ پەنابەر

لوتکە

بە ئامادەبوونی نوێنەری دەزگای لوتکە،کاتژمیر یانزەی پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ لە وڵاتی یۆنان و لە باڵیۆزخانەی عیراق لەو وڵاتە، کاروباری یاسایی بۆ گێڕانەوەی تەرمی ٥ پەنابەر بەکۆتا هاتن، کە بەداخەوە لە ڕووداوی ژێرئاوکەوتنی یەختێکدا لەناو دەریای ئایۆن، ڕۆژی ۱۱ی ئەم مانگە گیانیان لەدەستدا.

نوێنەری دەزگای لوتکە لە ووڵاتی یۆنان، شێخ حسێن حەمەساڵح ڕایگەیاند کە سبەینێ ۲۳/۱/۲۰۲۰ تەرمەکان بەڕێدەکرێن بۆ دۆحەی پایتەختی قەطەر و لەوێشەوە دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان. بڕیار وایە ڕۆژی هەینی کە دەکاتە ۲٤ی مانگ، کاتژمێر ٩ی شەو بگەنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و لەلایەن کەسوکاریان و بەرپرسانی دەزگای لوتکەوە پێشوازی لە تەرمەکانیان بکرێت.

www.lutka.org
[email protected]