حکومەتى یونان چەند بڕیاڕیکى نوێى سەبارەت بە پەنابەران دەرکرد

Home / بڵاوکراوەکانی لوتکە / حکومەتى یونان چەند بڕیاڕیکى نوێى سەبارەت بە پەنابەران دەرکرد

لوتکه

حوکمەتى یونان لە سەر ئاستى باڵا بە بەژدارى پێنج وەزارەتى وڵاتەکەى سەبارەت بە دۆخى پەنابەران کۆبوونەوە و تیدا بڕیاڕى دا کە ژمارەى کۆمەڵایەتى بۆ ماوەى کاتى بداتە ئەو پەنابەرانەى کە داواى مانەوە لە حوکمەتى یونان دەکەن
هەر لە بڕیارەکەى حکومەتى یوناندا هاتووە ئەو پەنابەرانەى کە دەبنە خاوەنى ژمارەى کۆمەڵایتى ، مافی ئەوەیان دەداتى کە ببنە خاوەنى کارو بیمەى تەندروستى لە و وڵاتە تا ئەو کاتى بریاری پەنابەرى بۆ دەردەچێت
بەڕێوبەرایەتى پەنابەران ئاماژەى بەوەشداوە ئەگەر لە کۆتادا داواکەر داوای پەنابەرێتی ڕەت کرایەوە ئەوا لەهەمان کاتدا ژمارەی زەمانى کۆمەلایەتیەکەی هەلدەوەشیتەوە ، ئەگەر هاتوو پەنابەر پاریزگاری نێودەولەتی وەرگرت ئەوا ژمارەی زەمانى کۆمەلایەتیەکەی دەبێتە ئالانکا کە بریتیە لەو ژمارە گرەنتیە کۆمەلایەتیەی کە گشت هاولایەتیانی یونانی هەیانە و بەکاری دەهێنن بەبێ جیاوازی
وەزارەتی پەنابەرانى یونان ئاماژەى بەوە داوە کە ژمارەی زەمانى کومەڵایەتى هیچ خاڵێکی لاواز هەلناگرێت ، وەک ڕێگیرى کارکردن و ڕێگریى کردن لە مۆڵەتى وەرگرتنی پشوو ، ڕاشیگەیاند کە ئەم ژمارە زەمانە کۆمەڵاتیە دەتوانێت لایەنی ئیداری و تیچوونی چاودێری تەندروستیش دیاری بکات ، وتیشى لە ئیستادا هەوڵدان بۆ وەرگرتن و تەرخانکردنى بودجە لە یەکیتی ئەوروپا
ئەم بڕیارە ى حوکمەتى یونان لە ڕیگەى هەریەک لەوەزارەتەکانى (تەندروستى ، پەروەردە، پەنابەران، دەوڵەت ، کاروبارى کۆمەڵاتیەوە ) دەرکراوە و کارى بۆ کراوە
بریارە کەش لە دواى ئەوە هات کە ساڵی ڕابردو حکومەتی یونان بریاری وەستانی کارتی ئالامکای دا بۆ ئەو پەنابەرە نوێیەکان ، بە بیانووی ئەوەی کە ژمارەی پەنابەرە نۆێکان زۆرن ، ئەمەش بووە هۆی ڕەخنە گرتن لەلایەن کۆمەڵا نی داکۆکی کار لە مافی مرۆڤ و چالاکەوانانى ئەو وڵاتە