لێكەوتەكانی چوونە دەرەوەی بریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا سەبارەت بە پەنابەران

Home / بڵاوکراوەکانی لوتکە / لێكەوتەكانی چوونە دەرەوەی بریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا سەبارەت بە پەنابەران

لوتكە

سەرۆك وەزیرانی بەریتان بریاری دا چەند یاسایەك دەربارەی كۆچ ی نایاسایی دابنێت ,ئەمەش لە كاتیكدا كە بریتانیا لەیەكێتی ئەوروپی دەچێتە دەرەوە.
لە مالپەری ناوخۆی لەندەنی بریاری سەرۆك وەزیرانی بریتانیا هاتوووە كە رێكخستنی نوێ‌ دەكات لە پێناو زاڵ بوون لە رێگرتن ی كۆچ بەنایاسایی لە فرنساوە بۆ ناو خاكی بریتانیا و گەرانەوەیان بۆ ئەو ناوچانەی لێوەی هاتوون .
ئەم بریارەی جونسین لە ئاكامی زۆر بوونی ژمارەی كوچ بەرانە بۆ بریتانیا و رێگرتنی كوچ بەرە نایاساییەكان بوو لە سنورەكانی انگلترا و بریاردان بە گەراندنەوەیان و پاشان رایگەیاند:
ناكرێت وولاتەكەمان بە شوێنێك دابنرێت كە هەركەس وویستی و خۆی پیا بكات و یاساكان بشكێنن لە پێناو گەیشتن بەوەی كە دەتانەوێت بەبێ یاسا .
پاشان ئاگاداری ئەو كەسانەشی كردەوە كە هەولی كۆچ كردن دەدەن لە رێگەی كەشتی و بەلەم ,راستە لە هاویندا كەش و هەوا خۆشە بەلام كەشتی ئاوی زۆر ترسناكە وهیوادارم خۆتانی لێ بپارێزن ,
ئەوەی شایەنی باسە جونسن بریاری دا چەند رێسایەكی تایبەن بە كۆچ و پەناهەندە دابنێت جیاواز لە یاساكانی كندا و استرالیا ,هەروەها بەلێنی دا چارەسەر بۆ ئەو پەناهەندە و كۆچ بەرانە بدۆزیتەوە كە لەناو خاكی بریتانیادان كە ژمارەیان نزیكەی 500 هەزار كۆچ كردوو دەبێت .ئەوەی جێگەی تێبینیە ئەو هەرەشانەی جونسن دەربارەی كۆچ كردووەكان یەكەم جار نیە و هەر لەوكاتەوەی كە سەرۆكی شارەوانی لندەن بووە پێش چەند سالێك هەولی داوە رێگە لەو دیاردەیە بگرێت وناوی نابوو مافی پەنابەری شایستە یۆ هەر پەنابەرێك كە پێنچ سال لە پایتەخت بمێنێتەوەو لە ماوەی ئەو پێنچ سالەدا ریزی لە كۆمەڵگا و بەهاكانی گرتبێت و ئەركەكانی بە رێك و راستی بە جێ هێنابێت ئەوا مافی پەنابەرێتی دەدرێتی چونكە شایستەیەتی .