لوتكە تەرمی هاوڵاتییەكی عێراقی دەگەڕێنێتەوە بۆ زێدی خۆی

Home / بڵاوکراوەکانی لوتکە / لوتكە تەرمی هاوڵاتییەكی عێراقی دەگەڕێنێتەوە بۆ زێدی خۆی

لوتكە
لە رێگەی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران لە وڵاتی توركیاو لە پاش هەوڵو ماندوبونێكی زۆرو گەڕانو بەدواداچوونی چوار مانگەی كوردە یەشار نوێنەری دەزگامان لەو وڵاتەو بەهاوكاری هێزەكانی ئاسایشی ئیستەنبول، سەرەئەنجام توانر تەرمی ئەو هاوڵاتییە عێراقییە بەناوی (ماجد كەریم تەعمە) لە دارستانێكی نزیك شاری ئیستەنبول بدۆزرێتەوە كە لەلایەن پێنج كەس كە دووانیان خەڵكی سوریاو سێ كەسەكەی تریان خەڵكی عێراقن كوژرابوو. پاشان هەر لەرێگەی نوێنەرمان لە وڵاتی توركیا تەرمەكەی گەڕێنداریەوە عێراق و شاری نەجەف كە دەكاتە زێدی قوربانییەكە.