حکومەتى بەریتانیا، ژمارەیەکى پێوانەى کۆچبەرى دەستگیرکرد

Home / بڵاوکراوەکانی لوتکە / حکومەتى بەریتانیا، ژمارەیەکى پێوانەى کۆچبەرى دەستگیرکرد

لوتکه

میدیاکانى بەریتانیا بڵاویان کردەوە،کە حکومەتى بەریتانیا لە ڕێگەى هێزى پاراستنى سنورەکانیەوە ، سەد و دوو کۆچبەریان دەستگیرکردوە ، کە ویستویانە بە ڕێگەى نائاساى لە ئاوەکانى نێوان فەرەنسا و بەریتانیادا بپەڕنەوە خۆیان بگەیەنە خاکى ئەو وڵاتە.
بەرپرسانى وەزارەتى ناوخۆى بەریتانیا ئاماژەیان بەوەداوە ، کە رۆژى ٧ى ئەم مانگە هێزەکانیان پێنج بەلەمیان لە ئاوەکانى نێوان فەرەنسا و بەریتانیا کە ناسراوە بە کەناڵى ئینگلیزى دەستگیرکردووە ، کە پڕلە کۆچبەربون و ویستویانە بە ڕێگەى بە نایاسایی بچنە خاکى بەریتانیاوە.
بەرپرسانى ئەو وەزارەتەش ئاماژەیان بەوداوە ، ئەوسەرنشینانەى کە لە ناو بەلەمەکاندابوون سەرجەمیان وەک کۆچبەرخۆیان ناساندوە ، بەوتەى خۆشیان هاوڵاتى ئێرانى و عێراقى و پاکستانى و سورى بوون ، لەکۆى ئەو ژمارەیەش حەوت کۆچبەریان منداڵ بووە.
بەرپرسانى ئەو وڵاتەش ئاماژە بە مەترسى زۆردەکەن لە بەرامبەر ئەو ژمارە زۆرەى کۆچبەران کە لە ئێستادا ڕوو لە خاکى ئەو وڵاتەکەیان دەکەن ، ڕاشیدەگەیەنن دەستگیرکردنى ئەو ژمارە زۆرەى کۆچبەران لە یەک رۆژدا ژمارەیەکى پێوانەى وڵاتەکەیاندا تۆمارکردوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە پاش تەنها یەک ڕۆژ لە دەستگیرکردنى ٩٠ کۆچبەرى دیکە دێت ، کە لە هەوڵى گەیشتنیان بوون بە خاکى بەریتانیا و لە کەناراوەکانى باشورى بەریتانیا لە ناوچەى کێنت دەستگیرکران.