پەنابەرێکى عێراقى بە کوژراوى لە کەمپى هول دۆزرایەوە

Home / بڵاوکراوەکانی لوتکە / پەنابەرێکى عێراقى بە کوژراوى لە کەمپى هول دۆزرایەوە
 ئاژەنسى هەرارنیوز بڵاوى کردەوە کە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە کامپی هۆل تەرمی پەنابەرێکی عێراقییان دۆزیەوە، کە لەناو کەمپەکەدا کوژراوە. ئاماژەى بەوەشداوە ، کە ڕوداوەکە لە بەشى دووى کامپى هول بووە و تەرمەکەش پەنابەریکى عێراقى تەمەن ٣٠ ساڵ بووە بە ناوى مستەفا ئیبراهیم، بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسەکە ، پەنابەرەکە پاسەوانی بازاڕی کامپەکە بووە . بە پێى زانیارى هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ، ڕوداوەکە بەهۆی کێشان بەسەریا و دواتر خنکاندنی گیانى لە دەستداوە ، کە پێدەچیت لەلایەن کەسێکەوە کە ویستوویەتی دزی لە بازاڕەکە بکات کوژراوە. کامپی هۆل، یەکێک لە گەورەترین کامپەکانی ڕۆژئاواى کوردستانە و لە ژێر چاودێرى چەکدارانى هەسەدە دایە ، زیارتر لە ٦٨ هەزار کەسی تێدا دەژی کە بەشێکیان ئاوارەی سوریین و بەشێکیشیان پەنابەری عێراقی. لەم کەمپەدارێژەیەکى زۆر لە ژن و منداڵی چەکدارانى داعشى وەک پەنابە، کامپەکەش یەکێک لە ترسناکترین کامپەکانی جیهانە بەو پێیەی زیاتر لە ٤٠ هەزار ژن و منداڵی چەکدارانى داعشى تیدایە یەکێک لە بەرپرسانی ئاسایشی کامپەکە هۆکاری زیادبوونی حاڵەتەکانی کوشتنى پەنابەران لە ناوکەمپەکە واى کردوە کە دەوڵەتە پەیوەندیدارەکان بەپەلە چارەسەری گونجاو بۆ ئەو پرسە بدۆزنەوە