لە باکورى کوردستان بەهۆى سەرما و بارینى بەفرى زۆرەوە ١٣ کۆچبەر گیانیان لە دەست داوە

Home / بڵاوکراوەکانی لوتکە / لە باکورى کوردستان بەهۆى سەرما و بارینى بەفرى زۆرەوە ١٣ کۆچبەر گیانیان لە دەست داوە

 ئاژەنسى ئەندۆڵ بڵاوى کردەوە ، ژمارەیەک کۆچبەر کە لە وڵاتی ئێرانەوە کە بە شێوەى نائاساى هاتبوونە تورکیا لە شارۆچکەی چاڵدێرانی سەر بە پارێزگاری وان بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستداوە و بەفر تەرمەکانی داپۆشیون ئەنادۆڵ ئاماژەى بەوەکردوە ، کە مه‌همه‌ت ئه‌مین بیلمه‌ز پارێزگاری وان، ڕایگەیاندوە کە ژنێک بە تەلەفونى، لە شارۆچکەى چاڵدیران فەرماندەیەکى هێزەکانیانى لە بوونى ڕوداوەکە ئاگادار کردۆتەوە . پارێزگارى وان لە ڕاگەنراویکدا ، تیمە فریاگوزاریەکانی ئافاد و بەرپرسانی سەربازی ناوچەکەی لە ڕوداوەکە ئاگادارکردۆتەوەو بەڵام بەهۆی زۆرى بوونی ته‌م و مژ نه‌تواندراوه‌ بگه‌نه‌ ناوچه‌كه‌ ، وتیشى هه‌ركات ڕه‌وشی كه‌ش و هەوا ئاسایی بووه‌وه‌ به‌دواداچوون بۆ پرسی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ ده‌كه‌ن . هەر لە ڕاگەینراوەکەى پاریزگاى وان دا ئاماژە بەوە دراوە ، کە به‌رپرسانی ئێرانیان لە بابه‌تى ئەو کۆچبەرانە ئاگاداركردؤتە وە و بە بەردەوامیىش لەهه‌وڵدان تا زانیارى لە بارەى ئەو کۆچبەرانە وەربگرن. ئەوەش لە کاتیکدایە کە پارێزگای وانى باکورى کوردستان له‌ ئێواره‌ی دوێنێوه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر كاریگه‌ری برستە هەوایەکى سارد و بارینی به‌فرێکى زۆر ، کە ئەوەش بوتە هۆى داخستنى ڕێگا سەرەکیە کانى وەک هەکارى و چاتاک ، سەرجەم گوندەکانى ناوچەکە ش به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراون