کەسوکاری پەنابەران جگە لە(دەزگای لوتکە)هیچ لایەنێک هاوکاری نەکردووین.

Home / بڵاوکراوەکانی لوتکە / کەسوکاری پەنابەران جگە لە(دەزگای لوتکە)هیچ لایەنێک هاوکاری نەکردووین.

لوتکە

کەسوکاری سەرجەم ئەو کۆچبەرە بێسەروشوبووانەی دەریای ئایۆن لە بەردەم دەزگای لوتکەدا گرتبووەنەوە کەلە ڕوداوی نوقمبوونی بەلەمێک لە نێوان یۆنان و ئیتاڵیا بێسەروشوێنبوون پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە لە شاری سلێمانی و لەبەردەم دەزگای لوتکە گردبوونەوە کەسوکاری ئەو کۆچبەرانە ، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیان لە بەردەم ئۆفیسی دەزگای لوتکە ئەنجامدا.

بۆ ڕای گشتی ڕایان گەیاند کە جگە لە (دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران)، هیچ لایەک بە فەرمی لەگەڵ ئێمەدا پەیوەندیی نەبووە و بە هیچ جۆرێک هاوکاری نەکراوین بۆ گەڕان بەدوای ڕۆڵەکانماندا.

هەروەها داوایان لەلایەنە پەیوەندیدارەکانى حکومەتى عێراق و هەرێمی کوردستان کرد ، کە هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ دۆزینەوە و ئاشکراکردنی چارەنوسی ڕۆڵەکانیان.
ئاری جەلال ، سەرۆکی دەزگای لوتکە لەگەڵ کەس و کاری قوربانیەکان کۆبووە فایلی و پشکنینی پزیشکی ڕادەستی کەسوکارەکانیان کرد هەروەها پێى ڕاگەیاندن دەزگای لوتکە بەردەوامە لەسەر بەدواداچوونەکانی و لە ڕێگەی نوینەرمانەوە لەوڵاتی یونان و لە هەموو ڕووێکیشەوە هاوکار دەبین تاکو دڵنیا دەبن لە چارەنوسىى ڕۆلەکانیان هاوکات کۆپیەک لەو زانیاریە داواکراوانە لەلایەن دەزگای لوتکە ڕادەستی بەڕێوبەری پۆلیسی نێودەوڵەتی کرا بەمەبستی کارکردن لەسەر چارەنوسی بیسەروشوێن بووان.

هاوکات کەسوکاری قوربانیەکان ئۆباڵی کۆچکردنی گەنجانیشیان خستە ئەستۆی حکومەت و دەسەڵاتداران، چونکە پێیانوایە بە هۆی دۆخی هەرێمەوە گەنجان ناچار دەبن لە پێناو ژیانێکی باشتردا وڵاتەکە جێبهێڵن ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی ١١ی مانگى ڕابردوو لە ئاوەکانی نێوان یۆنان و ئیتاڵیا لە دەریای ئایۆن بەلەمێک بە ٥٣ سەرنشینەوە ژێرئاوکەوت و لەو ژمارەیەش بیست و سێ کۆچبەریان کوردی هەرێمی کورسستان بوون. هەر لە ڕوداوەکەشدا پێنج لەو کۆچبەرە کوردانە خنکان و سێ کۆچبەرشیان بە زیندوی ڕزگار کران و ١٥ کۆچبەریشیان بیسەرو شوێن بوون . دەزگاى لوتکە وەک ئەرکى ئەخلاقى و یاسای و پیشەیانەی خۆی لەڕێگەی نوێنەرەکانیانەوە لە وڵاتی یۆنان، کاروباری یاسایی بۆ گێڕانەوەی ئەو تەرمانە ئەنجامدا.

كەسوكاری گەنجە بێ سەروشوێنەكانی دەریای ئایۆن داوای سۆراخكردنی منداڵەكانیان دەكەن

كەسوكاری گەنجە بێ سەروشوێنەكانی دەریای ئایۆن داوای سۆراخكردنی منداڵەكانیان دەكەن

Posted by Ari Jalal on Sunday, February 9, 2020