بەریتانیا مافى پەنابەرێتى تا کاتێکى نادیار ، لەو کەسانە وەردەگرێتەوە کە زانیارى هەڵەیان لەسەر خۆیان دابێت

 بەریتانیا مافى پەنابەرێتى تا کاتێکى نادیار ، لەو کەسانە وەردەگرێتەوە کە زانیارى هەڵەیان لەسەر خۆیان دابێت

ماوەى چەند ساڵیکە حکومەتى بەریتانیا مامەڵەى یاساى خۆى لەگەڵ پەنابەرانى وڵاتەکەى گۆڕیووە و تا دێت پیدانى مافى پەنابەرى لەو ولاتەکەشى قورستر دەکات

بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا بە بۆنەى چوونەدەرەوەى بەریتانیا لە یەکێتیى ئەوروپا (برێکزیت)دا ڕایگەیاند کە لەمەودوا هەوڵى تەواو دەدەن کە کۆنترۆڵی کۆچ بۆ وڵاتەکەیان بکەن و پێداچوونەوەش بە کەرتى کۆچ و کۆچبەرانى وڵاتەکەشیاندا بکەنەوە

شاره‌زایەکى کاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ڕایگه‌یاند، مافی پەنابەری و هاووڵاتیبوون لە بەریتانیا له‌و كه‌سانه‌ ده‌سه‌نرێته‌وه‌ کە زانیاری هەڵەیان لەسەر خۆیان داوە.

د. رێبوار فه‌تاح ، له‌رێگه‌ی‌ ئه‌كاونتی‌ تایبه‌تی‌ خۆیه‌وه‌ له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك ڕایگه‌یاند “لە بەریتانیادا، سەدان پەنابەری کوردی عێراق، مافی پەنابەریان لێ دەسێنرێتەوە؛ ئەوانەشیان کە مافی هاووڵاتبوونیان پێدراوە دادەماڵرێن”

ئەو شاره‌زایه‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌گه‌ڕانده‌وه‌كه‌ “ئەمان، چەندین ساڵ بەر لە ئێستا، کە داوای پەنابەریان کردووە، زانیاری هەڵەیان لەسەر خۆیان داوە. بۆ نمونە خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون، لای وەزارەتی ناوخۆ وەك خەڵکی دەری هەرێم خۆیان نووسیووە. هەندێکی دیکە خەڵکی هەرێمی کوردستانن و بە خەڵکی ئێران خۆیان ڕادەست کردووە. زۆر لافی سەیروسەمەرەی دیکە”.

هه‌روه‌ها ده‌شلێت “ئێستا کە ساڵانێکی زۆرە لێرە دەژین، منداڵیان دەبێ، هاوسەری پێكدێنن یان بە جۆرێکی دیکە پێویستیان بەوەیە کە ئەو زانیاریەی داویانە لە بەریتانیا وەك تۆماری باری کەسی عێراق/کوردستانی لێ بکەن، تا گیرۆدەی گرفتی قانونی نەبن لە هەردوولا. کە پەیوەندی دەکەن بە وەزارەی ناوخۆی بەریتانیاوە، بە زانیاریەك کە تەبا نیە لەگەڵ ئەوەی پێشتر داویانە، مافی پەنابەری یان مافی هاووڵاتبوونیان دەچێتە تەنەکەی خۆڵەوە. گرفتێکی گەورەیە و لە زۆر باردا، چارەسەری نیە”.

 

چیرۆکى سەرهەڵدانى پێدانى زانیارى هەڵە ‌‌‌

بە پێى گێرانەوەکان چیرۆکى بە دیاردەبوونى زانیارى گۆڕین دەگەڕیتەوە بۆ بەرلە ڕوخانى ڕژێمى عێراق و لێدانی سەدام حسین کە بەریتانیا بەناچاری بە فشاری ئەمریکا ڕازی بوو لەسەدام حسێن بدات ، ئیتر سەدام بڕیاریدا هەر هاوڵاتیەکى عێراقى بچێتە بەریتانیا لە سێدارەى بدات

بەریتانیاش بەرامبەر سەدام ، بریاری دا هەر هاوڵاتیەکى عێراقى بەتایبەت خوارهەژدە ساڵ، بێتە وڵاتەکەى ئیقامەو مافی پەنابەری پێدەدات

لە دواى ئەو بڕیارەوە زیاتر لە حەفت هەزار کەس خۆی گەیاندە بەریتانیا بەناو موالیدی هەڵە و بچوکتر لە هەژدە ساڵ خۆیان تەسلیم کرد بەریتانیاش دەی زانی بەباشی کە ئەوانە زانیاری دروست نین بەڵام لە ڕقی سەدام و سیاسەتەکەى زۆر بە خێراى مافی پەنابەری پێدان

ماوەى چەند ساڵیکە حکومەتى بەریتانیا ، جنسیەو پاسەپۆرتەکانیان هۆڵ دەکات لەکاتی ئاشکرا بون، بەڵام بۆ ماوەیەکی کاتی دوایی بە چەند فلتەرو فۆرمێک بۆیان ڕاست دەکاتەوە دووبارە دەبنەوە خاوەن جنسیەی بەریتانی ، بۆ ئەو مەبەستەش فۆرمێکی تایبەتی دروست کردوە کە پێی دەڵێن فۆرمی ئاڕ ئاڕ واتە ڕاستکردنەوەی زانیاریەکان ئەگەر خۆت داواکەیت و ئەو فۆرمە پرکەیتەوە ئەوا بەپێى زانیاریەکان زوتر کارەکانت بۆ چاک دەکەنەوە و ئەگەر خۆشیان داوات لێبکەن لە ٦ مانگە وە بۆ چەند ساڵیک دەخایەنیت تا دەبیتەوە بە خاوەنى جنسیەى ئەو وڵاتە

Leave a Reply

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *