“هەوڵەکان بەردەوامییان هەیە”

Home / بڵاوکراوەکانی لوتکە / “هەوڵەکان بەردەوامییان هەیە”

لوتکه

دوای ڕووداوە ناخهەژێنەکەی دەریای ئایۆن، دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ دیاریکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنان.

بەریز کاروان گەزنەیی درەنگانێکی شەوی ٥ی شوبات هاتە شاری سلیمانی.سەردانی ئۆفیسی دەزگای لوتکەی کرد بەمەبەستی بەدواداچوون و وەرگرتنی زانیاری لەسەر ئەو ڕووداوە و وەرگرتنی پڕۆفایلی ئەو کۆچبەرە نادیارانە….

لەپاش بڵاوکردنەوەی داواکاریی کەسوکاری کۆچبەرە بێسەروشوێنبووەکان، بەڕێز کاروان گەزنەیی، جاریکی تر پەیوەندیی بە دەزگای لوتکەوە کرد بۆ دیاری کردنی کات تا لە تەلاری پارلەمانی کوردستان پێشوازی بکەن لەکەسوکاری ئەوکۆچبەرانە.

لەو چوارچێوەیەشدا، لە بەرواری ۱۲ی شوباتدا، هەریەکە لە بەڕێزان ڕێواز فایەق، سەرۆکی پاڕلەمان و کاروان گەزنەیی، ئەندامی پاڕلەمان، پێشوازییان لە کەسوکاری ئەو بێسەروشوێنبووانە کرد و بەڵێنی هاوکاری و هاریکاریی تەواویان پێدان.

لای خۆشیەوە سەرۆکی دەزگای لوتکە، بەڕێز ئاری جەلال داوای لە سەرۆکایەتیی پارلەمان و گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە هاوکاریان بن لە گەڕان بەدوای قوربانییاندا. هەروەها ڕایگەیاند: “هەر بەمەوە ناوەستین، بەڵکو لە هەوڵداین بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەنێوان کەسوکاری ئەو قوربانییانە و سەرۆکایەتیی کۆماری عیراق و سەرۆکایەتیی هەرێم و ئەنجوومەنی وەزیران.”