“کارکردن لە سەر کەیسی بێسەروشوێن بووانی دەریای ئایۆن بەردەوامی هەیە”

Home / بڵاوکراوەکانی لوتکە / “کارکردن لە سەر کەیسی بێسەروشوێن بووانی دەریای ئایۆن بەردەوامی هەیە”

بە مەبەستی گەڕان و بەدواداچوون بەدوای چارەنووسی کۆچبەرە بێسەروشوێنبووەکانی ڕووداوی دەریای ئایۆن، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، نوێنەری دەزگای لوتکە لەگەڵ باڵیوز و کار ڕێکخەری باڵیویزخانەی عێراق لە وڵاتی یۆنان کۆبونەوە،

بەڕێز شێخ حسێن حەمەساڵح نوێنەری دەزگای لوتکە لەسەردانێکی بۆ باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەسینای پایتەختی وڵاتی یۆنان لەگەڵ بەڕێزان (شۆڕش خالید) باڵیۆزی عێراق و (هەندرین مستەفا)ڕێکخەری کاروبارەکانی باڵیۆزخانە کۆبوونەوە. وێڕای گەیاندنی پەیامی دەستخۆشی و پێزانینی دەزگای لوتکە و کەسوکاری ئەو کۆچبەرانەی نادیارن بە باڵیۆزخانەی عێراق.

لە لایەن نوێنەری دەزگای لوتکە کۆپییەک لە (دی ئێن ئەی پڕۆفایل)و سامپلی کەسوکاری کۆچبەرەکان ڕادەستی باڵیۆزی عیراق کرا بەمەبەستی هەوڵەکانی بۆ گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبووانی ئەو ڕووداوەدا و فشاری زیاتر و ڕەوانەکردنی زانیاریەکان بەشێوەیەکی فەرمی بۆ لایەنەپەیوەندیدارەکانی وڵاتی یۆنان.

لەلایەن بەڕێز (شۆڕش خالید) باڵیۆزی عیراق وێڕای دەستخۆشی و پێزانینی بۆ دەزگای لوتکە بۆ هاوکاری کردنی پەنابەرانی عێراقی بەتایبەتی ئەو کۆچبەرانەی توشی ڕووداو دەبن هاوکاریان لەگەڕانەوەی تەرم و ڕێکخستنی فایلی بێسەروشوێن بووان بۆیان کە کارێکی قورس و پێوستی بە ووردەکاری زۆرە. باڵیوێزی عێراق بەڵێنیشیدا کە وەک باڵیۆزخانەی عیراق بەتەواوی توانیانەوە هاوکاریان دەبن لە بەدواداچوونەکان بۆ بیسەروشوێنبووەکان.

بەرەبەیانی ڕۆژی ١١/١/٢٠٢٠ لەکاتی کۆچکردنی پۆلی کۆچبەری کورد بەهۆی ژێر ئاوکەتنی یەکختەکەیان بیست هاوڵاتی گیانیان لەدەستداو بێ سەروشوێن بوون کە تەرمی پێنج پەنابەریان دۆزرایەوە گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان پانزە کۆچبەریشیان بێسەروشوێن بوون.

١٩ی شوباتی ٢٠٢٠
دەزگای لوتکە